کفن وەک دیمەنی کۆتایی جەنگ وابوو
- بیروڕا
- 2024-08-22

ڕەحمان غەریب
ڕەحمان غەریب، ڕێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان

گرافیکی ئاڤا نیوز
'كفن'ـم بینی، وەک دیمەنی كۆتایی جەنگ وابوو، هەموو باوەشیان بەیەكدا دەكرد، هونەرمەندان لەگەڵ یەكتر، بینەر و بەشداربووانی فیلمی كفن، تەنانەت بینەران لەناو خۆیاندا دەچوون بۆ دەربڕینی دڵخۆشی و پیرۆزباییکردن لە دانیشتووانی گەڕەکێک کە پاش نزیكەی دوو كاتژمێر بۆردوومان لە ژێرزەمینێک بەسەلامەتی هاتنە دەرەوە.
نمایشی سەرنجڕاكێشی پاڵەوانانی فیلمی 'كفن' بە دینامیكی و درەوەشانەوەیان لە نواندن، ئەو كەشەیان دروستكرد، بەهرە و دەرخستنی توانای بێوچانیان لە گوزارشتكردن بۆ ئەو حەزەی نواندن پێویستییەتی، گێژاوی دەروونی، دڵەڕاوكێ، ترس، گومان، وایان كرد خەیاڵی بینەران بۆ سەد دووڕیان بەرن.
دەركەوتنی جیاوازی چریكە عەبەڕەش، ئەستێرەی درەوشاوەی كوردستان، لە 150 خولەكدا، توانای لە نواندن، مامەڵەی لەگەڵ زوومی كامێرا، دەرخستنی باری دەروونی پاڵەوانەكە، سەرنجڕاكێش بوون، حەپەسابووم لەبەردەم ئەو بەهرە جوانەی، دەستی ماچ دەكەم.
فیلمی كفن، لە نووسین و دەرهێنانی سروشت عەبەڕەشە، نواندنی چریكە عەبەڕەش، نزار سەلامی، كارۆ سەوز، سازگار فوئاد، چەندین هونەرمەندی دیکە، بەرهەمهێنانی باهۆز نەسرەدینە و بەرهەمی میترۆنۆم پرۆدەكشن بە هاوبەشی لەگەڵ ئاڤا میدیایە.
سەركەوتن و لێهاتوویی ئەكتەر و دەرهێنەر، مانای ئەوە نییە من لەگەڵ پەیامی كۆتایی چیرۆكەكە بم، ڕێک پێچەوانەی بیركردنەوەی منە، من سەرسام بووم بە نواندن و تەكنیكی ئەم بەرهەمە.
بچن بلیتەكەتان بكڕن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا

سەرۆكوەزیرانی هەمووان ڕێگەنادات مەشخەڵی "نەورۆز" بكوژێتەوە
4 تشرینی دووەم
فیستیڤاڵی هەنار ژیاندۆستیی و مەزنی شارێک نیشاندەدات
2 تشرینی دووەم

غیابی پەروەردە و فێرکردن لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا
1 تشرینی دووەم

چاکسازیی بانکی لە عێراق و هەرێمی کوردستان: ئاییندەیەک لە نێوان چەکوش و سندان و پرسیارە چارەنووسسازەکان
1 تشرینی دووەم

هەڵبژاردن لە عێراق.. دیموکراسییەکی بێ دەرئەنجام و دەنگدانێکی بێ بەها
1 تشرینی دووەم

شۆڕشی ئاوەدانی مەسرور بارزانی
23 تشرینی یەکەم

هات.. دەستی ئاوەدانی مەسرور بارزانی بەرەو سلێمانی هات
19 تشرینی یەکەم

"كردمان، نەک دەیكەین"؛ قۆناغی نوێی بانگەشەی هەڵبژاردن
15 تشرینی یەکەم

هەڵبژاردن و دووبارە دڵنیاکردنەوە لە فرە جەمسەریی لە عێراقدا
14 تشرینی یەکەم

ڕووی ڕاستەقینەی ئیسلام ترسە یان خۆشەویستی؟
14 تشرینی یەکەم
- بیروڕا
- 2 تشرینی دووەم
فیستیڤاڵی هەنار ژیاندۆستیی و مەزنی شارێک نیشاندەدات
- بیروڕا
- 23 تشرینی یەکەم
شۆڕشی ئاوەدانی مەسرور بارزانی




