
سەرۆکوەزیران بارزانی.. تایبەت بە ئاڤا
ساڵی پار لە تاون هۆڵێکدا لەگەڵ کۆمەڵێک خەڵکی جیاوازی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دیدارێکی سازکرد. یەکێک لە پرسیارەکان لەلایەن پیاوماقوڵێکی شاری هەڵەبجە بوو کە لە سەرۆکوەزیرانی پرسی: مەعقولە تا ئێستا براگەورە سەردانی هەڵەبجەی نەکردووە؟ دواتر داوای لێکرد چەند پرۆژەیەک بخاتە سەرکار یەکێک لەوانە پرۆژەی پردی توەقوت کە پردێکی ستراتیژییە و داواکاری چەند ساڵەی خەڵکی هەڵەبجەیە.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانیش لە وەڵامدا گوتی: یەکەم شوێن کە دەمەویست سەردانی بکەم هەڵەبجە بووە لەم کابینەدا، بەڵام نامەوێ تەنیا بۆ سەردان بێم، دەمەوێ بە کۆمەڵێک پرۆژە بێمە هەڵەبجە کە شایەنی ئەو شارە بێ.
ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران سەردانی هەڵەبجەی شەهید دەکات و یەکێک لە کارەکانی دانانی بەردی بناغەی پردی توەقوتە. دواتر کارگەی ڕۆنی ڕاسان دەکاتەوە پاشان ژمارەی ئۆتۆمبێلی هەڵەبجە دابەش دەکرێ و لەگەڵ گوێگرتن لە داواکاری و کێشەکانی ئەو شارە لە نزیکەوە.
سەردانەکە درەنگە، بەڵام گرنگە کە خەڵکی هەڵەبجە دەبینن سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڵێنەکەی بۆ ئەو شارە جێبەجێ دەکات و نەیوستووە سەردانیان بکات و تەنیا قسەیان بۆ بکات، یان لە 16ی سێ چەپکە گوڵیان بۆ بەرێ بەبێ پرۆژەی خزمەتگوزاری.
مەسرور بارزانی بە جێبەجێکردنی بەڵێنەکەی، جارێکی دیکە متمانە دەگەڕێنێتەوە بۆ نێوان خەڵکی هەڵەبجە و حکومەت، چونکە خەڵکی ئەو پارێزگا بێنازە زۆر بەڵێنیان پێدراوە و جێبەجێنەکراوە.
پارێزگای هەڵەبجە بێنازترین پارێزگای هەرێمی کوردستانە، مافی خۆیەتی بە تایبەت تەماشابکرێ.
خەڵکی ئەو پارێزگایە مافی خۆیانە دوای ئەوەی کراوە بە پارێزگا داوای خزمەتگوزاری زیاتر بکەن و لایەنی کەم داوا بکەن سیمای شارەکەیان وەک پارێزگایەک بێ، نەک تەنها بە ڕووکەش ناوی پارێزگا بێ.
خەڵکی هەڵەبجە گلەییان زۆرە لە ئیدارە خۆجێیەکانی خۆیان و لەسەر هەقن. گەنجانی ئەو پارێزگایە چەندین کێشەیان هەیە کە دەبێ حکومەت بە دەمەیانەوە بچێ لەوانە بێکاری.
بێکاری و نەبوونی خزمەتگوزارییەکان لەهەڵەبجە بووەتە هەلێک بۆ گرووپە نایاساییەکان کە کار بکەن لەسەر هەندێک لە گەنجانی هەڵەبجە و بەلاڕێییاندا بەرن.
گرنگە کەرتی تایبەتیش هانبدرێ بۆ کار و پرۆژەی گەورە لەو پارێزگایە، وەک گرووپی بامۆک و کارەکانیان کە لە هەڵەبجە جێگای دەستخۆشییە.
هەڵەبجەی شەهید شاری قوربانییە و چاوەڕوانی ئاوەدانییە ئیتر کاتییەتی مەسرور بارزانی بە تەنیا بەجێینەهێڵێ و بەردەوام بێ لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی.
لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا، مەسرور بارزانی هەناری هەڵەبجەی کردە براندێکی نێودەوڵەتی و ناسنامەیەکی دیکەی شارەکە، ئەمڕۆش بەم پرۆژە و هەنگاوانە پەیامی خۆی بۆ خەڵکی پارێزگای هەڵەبجە دووپاتدەکاتەوە کە بە تەنیا بەجێیان ناهێڵێ، وەک سەرۆکوەزیران لە زاخۆوە تا هەڵەبجە بەڵێنەکانی جێبەجێدەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا

سەرۆكوەزیرانی هەمووان ڕێگەنادات مەشخەڵی "نەورۆز" بكوژێتەوە
4 تشرینی دووەم
فیستیڤاڵی هەنار ژیاندۆستیی و مەزنی شارێک نیشاندەدات
2 تشرینی دووەم

غیابی پەروەردە و فێرکردن لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا
1 تشرینی دووەم

چاکسازیی بانکی لە عێراق و هەرێمی کوردستان: ئاییندەیەک لە نێوان چەکوش و سندان و پرسیارە چارەنووسسازەکان
1 تشرینی دووەم

هەڵبژاردن لە عێراق.. دیموکراسییەکی بێ دەرئەنجام و دەنگدانێکی بێ بەها
1 تشرینی دووەم

شۆڕشی ئاوەدانی مەسرور بارزانی
23 تشرینی یەکەم

هات.. دەستی ئاوەدانی مەسرور بارزانی بەرەو سلێمانی هات
19 تشرینی یەکەم

"كردمان، نەک دەیكەین"؛ قۆناغی نوێی بانگەشەی هەڵبژاردن
15 تشرینی یەکەم

هەڵبژاردن و دووبارە دڵنیاکردنەوە لە فرە جەمسەریی لە عێراقدا
14 تشرینی یەکەم

ڕووی ڕاستەقینەی ئیسلام ترسە یان خۆشەویستی؟
14 تشرینی یەکەم
- بیروڕا
- 2 تشرینی دووەم
فیستیڤاڵی هەنار ژیاندۆستیی و مەزنی شارێک نیشاندەدات
- بیروڕا
- 23 تشرینی یەکەم
شۆڕشی ئاوەدانی مەسرور بارزانی





