
کێن ئەو مشەخۆرانەی لە سایەی چاوپۆشی و زاڵکردنی بەرژەوەندیی حیزب و تاکدا، لەم 20 ساڵەی دواییدا بۆ تەنها جارێکیش لێپێچینەوەیان لەگەڵ نەکراوە و بۆیان چووەتە سەر؟ کێن ئەو حازرخۆرانەی لەتەڕ دەخۆن و لە وشک دەخەون و کە دەیاندوێنیت لە هەموو کەس ناڕازیترن؟ کێن ئەو مفتەخۆرانەی تا خواردیان خواردیان، تا ئاستی مڕی، کاتێ کە هەستان سفرەیان دڕی ! ئەوانە هەر کەس و لەهەر جێیەک بن .. چیتر نابێت و ناشێ و ڕەوای حەق نییە کابینەی 10 ی حکومەتی هەرێمی کوردستان لێیان بێدەنگ بێت.
ئەو مشەخۆرو حازرخۆر و سفرەدڕانە ئەمانەن:
1. هەرزە و لەخۆباییبووەکانی یاریی حیزب حیزبێنە، کە قارچک ئاسا لەپاش ڕووخانی ڕژێمی سەددامەوە، هەلومەرجی هەڵتۆقینیان بۆ ڕەخسا.
2. بازرگانەکانی شەڕ و هاوردەکارانی کاڵا و خۆراکی ماوەبەسەرچووی ڕێگەی قاچاخ.
3. قاچاخچی و دەڵاڵەکانی ڕێی هات و نەهات و مەرگ و سەرگەردانیی سەدان خانەوادەی داماو و خێرلەخۆنەدیو.
4. ماستاوچی و ڕاوێژکار و کاوێژکارانی دووڕووی بەرژەوەندخوازی ئەم و ئەو.
5. "بەناو ڕۆژنامەنووسی" گوایا ئازادی گوێ لەمستی ئەم کونسڵخانە و ئەو سپۆنسەر.
6. بێ بەهرە و بێ بەرهەم و دەنگ گەورەکانی پشت لاپتۆپ و مۆبایل و فەیسبووکچی و تیکتۆکچی کە لە جوێندان و پلارهاویشتن و بڵاوکردنەوەی نائومێدی بەولاوە هیچی دی شک نابەن.
7. هەلپەرست و خۆبەرەپێشی پشت مایکرۆفۆن و پێش کامێرای ناو ئاپۆرای خەڵکی بەخۆڕسک ناڕازی.
8. ئەوانەی بە شاتەشات و زمانی لووس خەڵکیان فریودا و بە دەنگی ئەوان چوونە بەغداد گوایا نوێنەری گەلن و ساڵانێک بە سەدان ملیۆن دیناریان سەفتەکرد و لە تەڕ خواردیان، لە وشک خەوتن و بایی یەک پوولیش سوودیان بۆ کورد و بۆ کوردستان نەبوو، بگرە لەوێ بوون بە وتەبێژی ئەو خانمە لەچکبەسەرە قین لە دڵەی مانگی جارێک لەکاتی نۆرەی مووچەی هەرێمدا، گەشتێکی 10 ڕۆژی دەکات بۆ دەرەوەی وڵات. ئەو نوێنەرە گزگلە لەخۆگۆڕاوانەی چەند مانگێکە بە بنباڵێک سکاڵاوە لە دژی حکومەت و پەرلەمان و بژێویی خەڵکی کوردستان لەبەرقاپیی مەحکەمەی " ثورة" دا نۆرەیان گرتووە.
9. قاچاخچییانی نەوت و سووتەمەنی و خاوەن پاڵاوگەی نایاسایی ژینگە پیسکەر .
10. قاچاخچی و هاوردەکار و فرۆشیاری بێویژدانی ژەهرە دەرمانی ئیکسپایەر و ساختە.
11. فرۆشیار و کڕیارانی بڕوانامەی ساختە و قەڵبی زانکۆی ناوخۆ و دەوروبەر.
12. وەبەرهێنی مایەپووچی شەریکە مەسئوولی بێویژدان و خوانەناس، کە نەک هەر دژە والێتییە بگرە هەر ناشزانێ کوالێتی مانای چییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
سەرۆک مەسعود بارزانی.. فریادڕەسی ئێزدییەکان
18 ئەیلوول
بە کەمکردنەوەی ڕێژەی سوو بۆچی نرخی زێڕ دابەزی؟
18 ئەیلوول
شیعە "بەیعەت بە داعش دەدەن" و سەلەفییەت گوێڕایەڵی "حاکمیەتی شیعە" دەکەن
18 ئەیلوول
ئاڤا میدیا لە یەكەم ساڵی تەمەندا، چیتر ماوە بیبەخشێت؟
15 ئەیلوول
سەرە قەڵەمێک لە ساڵیادی ئاڤا میدیادا؟
15 ئەیلوول
ئاڤا؛ ئەو دەنگ و ڕەنگە بزێوەی سنوورەکانی تێپەڕاند
15 ئەیلوول
ئایا جەنگ لەناوچەكەمان دەستپێدەکاتەوە؟
14 ئەیلوول
ڕەوتی دژە کۆچبەریی بەریتانیا و چارەنووسی کۆچبەرانی عێراقی لە سیاسەتی ئەو وڵاتەدا
14 ئەیلوول
سەرۆک بارزانی؛ سیمبولی پێشمەرگە
6 ئەیلوول
(پێشمەرگە) لە ناو دڵی (پاریس) دا؛ چیرۆکی ئازایەتی و مەردایەتی
6 ئەیلوول
- بیروڕا
- 15 ئەیلوول
سەرە قەڵەمێک لە ساڵیادی ئاڤا میدیادا؟