
سی و چوار ساڵ لەمەوبەرو لەم ڕۆژەدا، هاوار و نرکە و ناڵەی مرۆڤی کورد بۆ ئازادی و بۆ کەرامەت لە چیا و دۆڵ و دەشت و دەر، لە گوندەوە تا گەورە شارانی باشووری کوردستان وەک بوومەلەرزە دەنگی دایەوە.
گەلی ستەملێکراوی کوردستان لە دژی ستەمی ڕژێمی سەدام ڕاپەڕی و بە یەکڕیزیی و بە بەخشینی خوێنی ڕۆڵە دڵسۆزەکانی داستانێکی مێژوویی کەم وێنەی تۆمارکرد. ئەم ڕاپەڕینە بەرجەستەیەکی ڕاستەقینەی ئیرادەی ژیان بوو لە بەرامبەر ستەمی داگیرکەردا، لاپەڕەیەکی گەشاوە بوو لە مێژووی خەباتی نەتەوەیی کورد لەپێناو کەرامەت و ئازادیدا.
ڕاپەڕینە مەزنەکەی ئادار گڕکانێکی تووڕەیی پاش دەیان ساڵ زوڵم و ستەم بوو، تەقییەوە. ڕاپەڕین وەڵامێکی عەرش هەژێن بوو بۆ پلانڕێژ و جێبەجێکارانی شاڵاوەکانی ئەنفال و خاپوورکردنی هەزاران گوند و تاوانبارانی جینۆساید و کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و ژەهراویکردنی هەزاران مرۆڤی بێ تاوان. ئەم ڕاپەڕین و ئاخێزە پەیامی گەلێک بوو کە تەسلیمبوون نازانێ و سەلماندی کە نادادی گەرچی درێژەش بکێشێت، ناتوانێت بڵێسەی ئازادی لە دڵی میللەتدا بکوژێنێتەوە.
لە ڕۆژانی 5ـی ئاداری 1991ـەوە تا دواڕۆژەکانی ئەو مانگە، گشت سەرزەمینی کوردستانی باشوور هەر لە زاخۆ تا خانەقین و بانمیل مەیدانی ڕووبەڕووبوونەوەی ئیرادەی لەبن نەهاتووی میللەت و هێزی بێ ورە و دۆڕاوی مەرگدۆستی دیکتاتۆرییەت بوو.
ڕاپەڕین تەنها ساتەوەختی هەڵڕشتن و بەتاڵکردنەوەی تووڕەیی میللەت نەبوو، بەڵکو کردە و دەنگ و ڕەنگ و سەنگی هاوارێک بوو بۆ گەیشتن بە مافی ژیانێکی پڕ کەرامەت. سەرەڕای دڕندایەتیی ڕژێمی سەددام و بۆردومان و وێرانکاری، ژن و پیاو، پیر و گەنج، خەڵک و پێشمەرگە، سەرکەوتوو بوون لە داڕشتنەوە و سەپاندنی واقیعێکی نوێ، کە دواتر ڕێگەی بۆ ڕاگەیاندنی ناوچەی ئارام و دامەزراندنی قەوارەیەکی سیاسیی نیمچە سەربەخۆ خۆشکرد کە بوو بە بەردی بناغەی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستانی فیدڕاڵ.
ساڵیادی ڕاپەڕینی ئادار تەنیا یادکردنەوەی ڕابردوویەکی شکۆمەند نییە، بەڵکو وانەیەکە بۆ نوێبوونەوەی ئیرادەی یەکڕیزی و خۆڕاگری و ڕەتکردنەوەی خۆڕادەستکردن بە ستەم و لووتبەرزیی حوکمڕانانی بەغدا. پەیامێکە بۆ نەوەکانی ئەمڕۆی دوای ڕاپەڕین و ساڵانی داهاتوو کە ئازادی زۆر بەنرخە و دەسەندرێت. کەم بەها نییە و نابەخشرێت. ئەو میللەتانەی بەرگری لە مافی ڕەوای خۆیان دەکەن هەرگیز شکستناهێنن.
یادکردنەوەی ئەم ڕاپەڕینە، ئیلهامبەخشە بۆ هەموو ئەوانەی لەپێناو دادپەروەری و کەرامەتدا خەبات دەکەن. شکۆمەندی و نەمری بۆ شەهیدانی ڕاپەڕینی ئادار. یادی ئەو قارەمانانە لە دڵی نەوەکانی داهاتوودا بۆ هەمیشە بەرز و باڵا و زیندوو بێت. چرای ڕۆشنکرەوەی ڕێگای ئازادی و سەروەریی خەڵکی کوردستان بێت !
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا

سەرۆكوەزیرانی هەمووان ڕێگەنادات مەشخەڵی "نەورۆز" بكوژێتەوە
4 تشرینی دووەم
فیستیڤاڵی هەنار ژیاندۆستیی و مەزنی شارێک نیشاندەدات
2 تشرینی دووەم

غیابی پەروەردە و فێرکردن لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا
1 تشرینی دووەم

چاکسازیی بانکی لە عێراق و هەرێمی کوردستان: ئاییندەیەک لە نێوان چەکوش و سندان و پرسیارە چارەنووسسازەکان
1 تشرینی دووەم

هەڵبژاردن لە عێراق.. دیموکراسییەکی بێ دەرئەنجام و دەنگدانێکی بێ بەها
1 تشرینی دووەم

شۆڕشی ئاوەدانی مەسرور بارزانی
23 تشرینی یەکەم

هات.. دەستی ئاوەدانی مەسرور بارزانی بەرەو سلێمانی هات
19 تشرینی یەکەم

"كردمان، نەک دەیكەین"؛ قۆناغی نوێی بانگەشەی هەڵبژاردن
15 تشرینی یەکەم

هەڵبژاردن و دووبارە دڵنیاکردنەوە لە فرە جەمسەریی لە عێراقدا
14 تشرینی یەکەم

ڕووی ڕاستەقینەی ئیسلام ترسە یان خۆشەویستی؟
14 تشرینی یەکەم
- بیروڕا
- 2 تشرینی دووەم
فیستیڤاڵی هەنار ژیاندۆستیی و مەزنی شارێک نیشاندەدات
- بیروڕا
- 23 تشرینی یەکەم
شۆڕشی ئاوەدانی مەسرور بارزانی





