کار و کرێکاری لە دیدێکی ئایینی
- بیروڕا
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش

د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی
ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی و گوتەبێژی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان

پێگەی کار و کاردن لە ئایینی ئیسلامدا
لە قورئانی پیرۆزدا (360) جار وشەی (العمل) کار- کردەوە هاتووە، کە ئەمە ئاماژەیەکی گرنگە بەوەی کار و کردەوە پێگەیەکی گەورەی هەیە، فاکتەری سەرفرازی و ژیان و شارستانی و ئاوەدانی و پێشکەوتنی مرۆڤایەتییە.
کردەوەی چاک وەک دروشم و ئامانجی سەرەکی ئیسلام؛ سیمبولێکی ناوازەیە بۆ بڵاوبوونەوەی دادپەروەری و خێر و خۆشەویستی و مرۆڤدۆستی، بنەمای ڕاستەڕێبوون و نییەت پاکیی و دەروون دروستی و لێبوردەیی و گیانی هاوکارییە لەسەر چاکە و سوودبەخشی بۆ تاک و کۆمەڵگە، لەم چوارچێوەیەدا قورئانی پیرۆز چەمکی 'ئیمانی'، وەک سەرەکترین چەمکی باوەڕداری گرێداوە بە خەسڵەتی شیاوی و چاکە و چاکەکاری، وەک خوای گەورە دەفەرموێت: (مَنْ عَمِلَ صَالِحًا مِنْ ذَكَرٍ أَوْ أُنْثَى وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُمْ بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ) النحل: 97. واتە: ئهوهى كار و كردهوهى چاكهى كردبێت، پياو بێت يان ئافرهت، لهكاتێكدا بڕوادار بێت، سوێند به خوا بهژيانێكى كامهران و ئاسووده له دنيادا دهيژێنين، له قيامهتيشدا پاداشتيان بهجوانتر دهدهينهوه لهوهى كه ئهوان دهيانكرد.
کارکردنیش وەک بەری ڕەنج و ماندووبوونی مرۆڤ لەپێناو دابینکردنی ژیان و بەجێهێنانی خواست و بووژاندنەوەی کۆمەڵگە و پێشخستی بوارەکانی ئابووری و کۆمەڵایەتی و شارستانی، هەنگاوێکی مەزن و جێی یایەخ و ڕێزی زۆری ئایینی ئیسلامە، هاندەری ئەوەیە کە شوێنکەوتووانی بە جدی و هەوڵ و کۆششەوە لە پێناو ژیان کار بکەن، لەبەر ئەوەی ئامانج لە کارکردن لە ئیسلامدا تەنها بەدەستهێنانی ماڵ و موڵک و مادەو پارە نییە، بەڵکو سەرەڕای واتا و رووە ئیمانییەکەی، کە گرێدراوە بە کار و کاریش بە چاکەکاری، یەکێک لە ئامانجە ستراتیژییەکانی دیکەی بریتیە لە بەدیهێنانی ئارامی کۆمەڵایەتیی لەنێو خەڵکیدا، بەو پێیەی یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئیسلام؛ هاوسەنگی ڕاگرتنە لەنێوان کارکردن بۆ پێداویستییەکانی ژیان لەسەر زەوی لەلایەک، کارکردن بۆ پاککردنەوەی دڵ و دەروون و بنیاتنانی هەڵسوکەوت و رێکخستنی پەیوەندی نێوان مرۆڤ لەگەڵ خودا لەلایەکی ترەوە، وەک خوای باڵا دەست دەفەرمووێت: (وابتغ فيما آتاك اللّه الدار الآخرة ولا تنس نصيبك من الدنيا) القڵڵ:77. واتە: ههوڵ بده بهو ماڵ و سامانهى خوا پێى بهخشيووى ماڵى قيامهت و بهههشتى بهرين بکڕە و بهشى خۆيشت له دنيادا بهحەڵاڵی فهرامۆش مهكه.
لێرەوەیە قورئان جەخت لە پێویستی کارکردن و کۆشش و کەسابەتکردن دەکاتەوەو دەفەرموێت: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا إِذَا نُودِيَ لِلصَّلَاةِ مِنْ يَوْمِ الْجُمُعَةِ فَاسْعَوْا إِلَى ذِكْرِ اللَّهِ وَذَرُوا الْبَيْعَ ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ* فَإِذَا قُضِيَتِ الصَّلَاةُ فَانْتَشِرُوا فِي الْأَرْضِ وَابْتَغُوا مِنْ فَضْلِ اللَّهِ وَاذْكُرُوا اللَّهَ كَثِيرًا لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ) الجمعە: 9-10. ئهى ئهوانهى باوهڕتان هێناوه كاتێ كه بانگدرا بۆ نوێژ له رۆژى ههينيدا، ئێوه به پهله بچن بهدهم يادى خواوه و واز له كڕِين و فرۆشتن بهێنن، چونكه ئهو كارهتان چاكتره بۆتان ئهگهر بزانن و تێبگهن، جا كاتێک نوێژ تهواو بوو، ئهوه بڵاو ببنهوه بهزهويدا و بهتهماى بهخششى خوا ههوڵ و كۆشش بدهن، يادى خوا زۆر بكهن له ههموو چالاكيیهكانى ژياندا با ناوى ئهو زاته لهسهر زار و لهناو دڵتاندا بێت، بۆ ئهوهى سهرفرازيى ههميشهيى بهدهست بێنن.
گرنگی و پێگەی کارکردن:
- کارکردن بەشێکە لە عیبادەت؛ ئیسلام جیاوازی ناکات لە نێوان پەرستش و کارکردندا، بەڵکو هەر کارێکی بەسوود بە پەرستش دادەنێت گەر بە نیەت و شێوازێکی چاک ئەنجام بدرێت، خوای گەورە دەفەرموێت: (وَقُلِ اعْمَلُوا فَسَيَرَى اللَّهُ عَمَلَكُمْ وَرَسُولُهُ وَالْمُؤْمِنُونَ وَسَتُرَدُّونَ إِلَى عَالِمِ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ فَيُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ) التوبة:105. واتە: بهو خەڵكه بڵێ: ئێوه ههرچى دهتوانن له كارو كردهوه ئهنجامى بدهن، چونكه خوا كا رو كردهوهتان دهبينێت و (ئاگاداره به نهێنى و ئاشكراى)، ههروهها پێغهمبهرهكهشى (ئاگادار دهكات كاتێك له ژياندايه، دواى وهفاتيشى بۆ خواى گهوره ئاسانه كه نيشانى بدات)، ههروهها ئيماندارانيش (ئاسهوارو دهرئهنجامى دهبينن)، پاشان دهگەڕێنرێنهوه بۆ لاى ئهو خوايهى كه زانايه بهنهێنى و ئاشكرا، ئهوسا ئاگادارتان دهكات له ههموو ئهو كار و كردهوانهى كه ئهنجامى دهدهن.
- بوونی متمانە و پشت بەستنی مرۆڤە بە خودی خۆی دوای پشت بەستن بە خوا، هاوکات ئیسلام هانی مرۆڤ دەدات بۆ پشت بەستن بە خۆی، وە ڕێگری دەکات لە تەمبەڵی و تەوەززەلی و سواڵکردن، پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: (لَأن يأخـذ أحدكم حبله، فيحتطب على ظهره، خيرٌ له من أن يأتي رجلًا، فيسأله، أعطاه أو منعه) رواه البخاري.
- کارکردن هۆکارێکە بۆ پەیداکردنی ڕزق و ڕۆزی حەڵاڵ؛ وە ئەمەش هۆکارێکە لە هۆکارەکانی بەرەکەت و خێر لە پارە و ژیاندا، خۆشەویستمان ﷺ فەرموویەتی: (ما أكل أحدٌ طعاماً قطُّ خيرا من أن يأكل من عمل يده) رواه البخاري.
- کارکردن هۆکارێکە بۆ ڕێزلێنانی مرۆڤ و بەرزکردنەوەی پلە و پایەی لەلای خوای گەورە و لەنێو خەڵکیشدا، چونکە کارکردن سوودی بۆ هەمووان دەگەڕێتەوەو ڕێگەیەکیشە بۆ ئاوەدانکردنەوەی سەر زەوی.
پێگەو مافی کرێکار لە ئیسلامدا؛
هەروەک چۆن ئیسلام گرنگی بە کارکردن داوە، بەهەمان شێوە گرنگییەکی زۆرییشی بە مافەکانی کرێکاران داوە، لەبەر پیرۆزی پیشەی کار و کارکردنە ئیسلام دەستی کرێکار ماچ دەکات و بەرزی ڕادەگرێت، وە فەرمانی کردووە بە پێدانی مافەکانیان بەبێ دواخستن یان کەمکردنەوەی، هەروەها پاراستن و چاودێریکردنیان بە ئەرک دادەنێت و، ئاماژەی بەچەند مافێکیان کردووە:
- دابینکردنی ماف و شایستەکانیان لە پێدانی کرێ بە تەواوی و لەکاتی خۆیدا؛ پێویستە خاوەنکار مافەکانی کرێکارەکە بپارێزێت کە لەسەری ڕێککەوتوون لە کاتی گرێبەستکردن لەگەڵیدا، وە نابێ هیچ شتێکی لێ کەم بکاتەوە؛ چونکە ئەوە ستەمە و لەدواڕۆژیش ئەنجامێکی خراپە دەبێ، پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: (أعْطوا الأجير أجْره؛ قبل أنْ يَجف عَرَقه) ابن ماجة.
- لە مافەکانی کرێکاران دابینکردنی دەرفەتی کارکردنە بۆیان، وە دابینکردنی موچەیەکی باشە بۆیان لە بەرامبەر کارەکەیاندا، وە بەدیهێنانی هاوسەنگی دادپەروەرانە لەنێوان کارکردن و پاداشتدا، خوای گەورە لە فەرموودەیەکی قودسیدا دەفەرموێت: (ثَلاثَةٌ أنا خَصْمُهُمْ يَومَ القِيامَةِ: رَجُلٌ أعْطَى بي ثُمَّ غَدَرَ، ورَجُلٌ باعَ حُرًّا فأكَلَ ثَمَنَهُ، ورَجُلٌ اسْتَأْجَرَ أجِيرًا فاسْتَوْفَى منه ولم يُعطِه أجرَه) رواه البخاري.
- هەڵبژاردنی کار و فەرمان نەکردن بەکارێک کە لەتوانایاندا نییە، وە زەمانەت کردنی پێداویستییەکانی کرێکار لە کاتی پەککەوتنیدا و پاراستنی خێزانەکەی لە دوای مردنیدا.
لەلایەکی ترەوە هەروەک چۆن کرێکاران مافیان هەیە و ئایینی پیرۆزی ئیسلام سەلماندوویەتی، بەهەمان شێوە کرێکاران ئەرکیان لەسەر شانە، کە پێویستە ڕەچاوی ئەرکەکانیان بکەن، لەوانە وردبینی کردن لە کاردا و پابەندبوون بە کاتەکانەوە، پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: (إنّ اللهَ تعالى يحبُّ إذا عملَ أحدُكمْ عملًا أنْ يتقنَهُ) الجامع الصغير، وە بەوپەڕی ئەمانەت و ڕاستگۆیەوە هەوڵی کارکردن بدات، وە نهێنییەکانی پیشەو کارەکەی بپارێزێت، وە درۆ نەکات و حەسودی نەبات و فێڵ و غەش لە پیشەو ئیش و کارەکەی نەکات، لە ئەبی هورەیرەوە (ڕەزای خوای لێبێت) دەڵێت: ( أنَّ رَسولَ اللهِ ﷺ مَرَّ علَى صُبْرَةِ طَعامٍ فأدْخَلَ يَدَهُ فيها، فَنالَتْ أصابِعُهُ بَلَلًا فقالَ: ما هذا يا صاحِبَ الطَّعامِ؟ قالَ أصابَتْهُ السَّماءُ يا رَسولَ اللهِ، قالَﷺ: أفَلا جَعَلْتَهُ فَوْقَ الطَّعامِ كَيْ يَراهُ النَّاسُ، مَن غَشَّ فليسَ مِنِّي) رواه مسلم.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
كورد لەناو بەها جیهانیەكانی سەردەمی نوێدا
1 ئایار
"زیندووکردنەوەی میراتی هەولێر: سەردەمێکی نوێی ئاسایشی ئاو و خۆشگوزەرانی"
30 نیسان
ئەگەر بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە سلێمانی لێی بدرێت بازرگان و خەڵکی مەدەنی چی بکەن؟
27 نیسان
چەند دێڕێک بۆ یادی بۆردوومانکردنی قەڵادزێ
23 نیسان
سەرۆک بە تەنیا هاتە ژوورێ !
23 نیسان
چەخماخەیەک لە قاهیرەوە .. 127 ساڵ خەباتی بێوچانی وشەی کوردی
22 نیسان
سێ ڕێڕەوی گۆڕانکاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
19 نیسان
ژینگە و ژینگەپارێزی وەک ئەرکێکی ئایینی و ئینسانی
16 نیسان
بەپارێزگابوونی هەڵەبجە سەرەتای بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی نموونەیی
16 نیسان
ئەنفالێک لەپێشمانەوە
14 نیسان
- بیروڕا
- 23 نیسان
سەرۆک بە تەنیا هاتە ژوورێ !