News Feature Image
وێنه‌ی رۆژ

کشمیر ڕۆژانێکی نائارام بەڕێ دەکات

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی بەردەوامی بۆردوومان و هێرشەکانەوە دانیشتوانی کشمیر ژیانێکی سەخت و ناهەموار بەڕێ دەکەن. 

 

وێنە گەورەکە:  لە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردووەوە گرژییەکانی نێوان پاکستان و هیندستان گەیشتوونەتە ئەوپەڕی و هەردوولا یەکتریان مووشەکباران کردووە و دەیان کەس لە هەردوولا کوژراون.

 

زانیاریی زیاتر: بەهۆی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان هیندستان و پاکستان، سەدان کەس لە ناوچەی کشمیری سەربە پاکستان لە دۆخێکی دەروونی زۆر خراپ ژیان بەڕێ دەکەن، هاوکات بەشێکی دیکە لە دانیشتوانەکەی ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە و ڕوویان لە شوێنە ئارامەکان کردووە.

 

ئەمەش بزانە: هیندستانی زۆرینە پەیڕەوکاری ئاینی هیندۆس و پاکستانی زۆرینە موسڵمان هەریەکەیان بەشێکی کشمیریان کۆنترۆڵ کردووە و تاوەکو ئێستا چەندین ناکۆکی پێکدادانیان لەنێواندا ڕوویداوە. 

وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ

12 کاتژمێر لەمەوپێش
logo Shape