
لە کۆنگرەی یەکگرتنەوەی هەردوو یەکێتیی قوتابیان و لاواندا، سەرۆک بارزانی وتارێکی گرنگی پێشکەش کرد. هەڵگری پەیامی ڕوون بوو بۆ زۆر لا، جگە لەوەی قسەکردن لە پرۆسەی یەکگرتنەوە لەم سەردەمە پڕ پەرتەوازەییەدا هەڵگری مانا و یەکڕیزبوونە، کە پارتی بوێرانە لە ناوخۆیدا پراکتیزەی کرد. ئەگەر مەبەست بێ شیکارییەکی فراوان بکەین ئەوا بە وتارێک و دوان تێر ناکرێت.
لەم نووسینەمدا قوڕسایی دەخەمە سەر ئەو پەیامەی ڕاستەوخۆ و ڕوون بۆ دەسەڵاتدارانی عێراق 'بەغدا' بوو. دەستەواژەیەکی سیاسی فرەمانا و دەلالەتی کردە کڕۆک و زەمینە و چوارچێوەی پەیامەکەی، کە پتر بوو لە پەیامێکی ئاسایی، لە ڕستەسازی سیاسی و لە تۆنی گوتارەکەشدا هۆشداریدان و بەئاگاهێنانەوەیەکی بەرپرسانە، بەڵام بێ منەتانە بوو بۆ حکومڕانان لەمەڕ هەبوون و بەردەوامی مەترسی نا سەقامگیری دەوڵەتێک، کە سیاسەتێکی حساب بۆ نەکراوی دەسەڵاتدارانی بەغدا بەرەو هەڵدێری ناسەقامگیری دەبات.
سەرۆک بارزانی پەنجەی خستە سەر فاکتەرە ورد و درشتەکانی ناسەقامگیری و بەستنیەوە بەو سیاسەتە ناهاوسەنگ و بێ پەروایانەی تایبەت بەرامبەر کورد پەیڕەوی دەکات، کە تەنیا بەرژەوەندییە ئاسایی و دەستوورییەکانی کوردی بە ئامانج نەگرتووە، بەڵکو تێکشکاندنی بەهاو کەرامەت و کەسایەتیی نەتەوەی کوردی کردووەتە ئامانج.
لەکاتێکدا کورد دەیان ساڵ پتر لە تەمەنە سەد و ئەوەندە ساڵییەکەی دەوڵەتی عێراق، سەرەڕای زووڵم و ستەمی فرە سەرچاوە بەرگریی نموونەیی لە بوون و کەرامەتی نەتەوەیی مرۆڤایەتی خۆی کردووە.
سەرۆک بارزانی، ئاماژەی بەو خۆنەچەماندنەوەی کورد داوە و ئەو پەیامەشی ڕاگەیاندووە کە کورد لەم هەلومەرجە گونجاوترەدا ئامادە نییە بچێتە ژێرباری کۆیلەبوونی هیچ کەسێک و پێکهاتەیەک.
لێرەدا پێویستە باس لەوەش بکەین بەغدا بە ڕێگەیەکی هەڵدێردا دەڕوات و دەیباتەوە سەر دووبارەبوونەوەی کارەساتەکانی، چونکە بە ناونیشانی هەڵە بە دوای سەقامگیریدا دەگەڕێت و پێیوایە فاکتەرەکانی سەقامگیری دەوڵەتەکەی وەکو تایتڵی زل و زەبەلاح دەرەکی و هەرێمایەتین و فاکتەرە ناوخۆییەکان نەک هەر پشتگوێ دەخا، بەڵکو بە سووکی و هیچ لەباردا نەبوو دەیان بینێت، کە مەترسییە گەورەکە بۆ بەغدا لەوەوە دەستپێدەکات، کاتێک بوونی کورد بە خاک و دیموگرافیاوە بە کەمبایەخ و بێ کاریگەر دەبینێت! ئەمە تەواو پێچەوانەیە و سەرۆک بارزانی بەڕوونی ئاماژەی بەو ڕاستییە داوە.
دواجار دەمەوێت ئاماژە بەوە بدەم، سەرۆک بارزانی دوو پرسیاری جەوهەری ڕووبەڕووی دەسەڵاتدارانی بەغدا کردەوە.
یەکەم- ئایا ئەوان بەغدا بڕوایان بەوە هەیە کورد بەشێکن لەم دەوڵەتە یان نا؟
دووەم- ئایا دەوڵەتی عێراق بڕوای بە پایەی فیدڕاڵیبوونی دەوڵەتەکەی ماوە یان نا؟
ئێمە وەکو کورد بێ دوودڵی دەمێکە وەڵامی ئەو پرسیارانە دەزانین و لانیکەم لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ساڵی 2017ەوە، حکومڕانانی دەوڵەتی عێراق و پشتیوانەکانیمان بە کردەوە ڕووبەڕووی ئەو پرسیارانە کردەوە، بینیمان لە سەربەخۆیی بڕیاردان و لە گرەوی سەقامگیریی عێراقدا دۆڕاندیان.
دوا قسەم ئەوەیە، ئەو پەیامانەی ئەمڕۆی سەرۆک بارزانی تەواوکەری ڕیفراندۆمە، بەڵام لە دۆخێکی دیکەدا، دۆخێک کە ناڵێم بۆ کورد بێ مەترسییە بەڵام ڕاشکاوانە دەیڵێم دۆخێکە کورد لێرەوە لە هەموو پارچەکانی کوردستان ترسی تێپەڕاندووە، پەیامی دەنگ بڵندی سەرۆک بارزانیش بۆ کورد خۆی قۆناغ قۆناغی نەترسانە بۆیە دەبێت هەموومان بەدەنگی بەرزەوە بڵێین: جەنابی سەرۆک لەگەڵتاین و پێکەوە قبووڵی ناکەین.
هەولێر
15-5-2025
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
ئەم حکومەتەی ئیسرائیل هاوپەیمانی ئەمریکا نییە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
خوارنا مافێ کوردان ل عیراقێ ئێدی بوویە دیاردە!
9 کاتژمێر لەمەوپێش
نانێکی تاڵ و گیرفانی بەتاڵ... پووچەڵکردنەوەی سیستمی فیدڕاڵ
16 ئایار
دۆناڵد ترەمپ چۆن بیر دەکاتەوە؟
15 ئایار
هێزێک بۆ ئابووری و پیشەسازیی کوردستان
15 ئایار
لە نێوان هەرێم و بەغدا، بۆچی دەبێ لایەنی حكومەتی خۆمان بگرین؟
12 ئایار
هاوسەنگی لە سەردەمی گۆڕانکارییەکاندا
10 ئایار
ڤلادیمیر پووتین چۆن بیر دەکاتەوە؟
10 ئایار
هێڵکێشانێک بە ژێر وتارەکەی سوودانی دا
8 ئایار
لوتکەی بەغدا؛ بەرەو ڕێبازێکی نوێی عەرەبی
8 ئایار
- بیروڕا
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم حکومەتەی ئیسرائیل هاوپەیمانی ئەمریکا نییە
- بیروڕا
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
خوارنا مافێ کوردان ل عیراقێ ئێدی بوویە دیاردە!
- بیروڕا
- 15 ئایار
دۆناڵد ترەمپ چۆن بیر دەکاتەوە؟