ئەحکام و ئاداب و حیکمەت و گەورەیی قوربانیكردن
- بیروڕا
- 4 حوزەیران

د.عبدالله شێرکاوەیی
*وتەبێژ و بەرپرسی ڕاگەیاندنی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان

گرافیک؛ بڕوا ئیبراهیم - ئاڤا نیوز
دەستپێک و پێناس، قوربانی: به‌و ئاژه‌ڵه ده‌گوترێت، كه له جه‌ژنی قورباندا به‌نیه‌تی خێر و خوداپه‌رستی سه‌ر ده‌بڕدرێت.
له‌ڕووی حوكمیشهوه، قوربانیكردن سوننه‌تێكی گه‌وره‌یه (مؤكدة) و، هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت ئه‌نجامی بدات، حاجی بێت یان نا، به‌ڵام قوربانی بۆ مردوو ناكرێت، ته‌نها ئه‌گه‌ر وه‌سیه‌تی كرد بوو، ئه‌وه بۆی دروسته.
خودای گه‌وره‌ش له قورئانی پیرۆزدا، له‌باره‌ی قوربانیه‌وه به پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای لەسەر بێت) ده‌فه‌رمووێ: ((فَصَلِّ لِرَبِّكَ ۆانْحَرْ(( الکوثر: 2، واته: نوێژی جه‌ژن بۆ خودای خۆت بكه و قوربانی سه‌ر ببڕه.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای لەسەر بێت) قوربانی كردووه، هه‌روه‌ك له‌و فه‌رمووده هاتووه: (ضَحَّى النبـي(صلى الله عليه وسلم) بِكَبْشَيْنِ أَمْلَحَيْنِ فَرَأَيْتُهُ وَاضِعًا قَدَمَهُ على صِفَاحِهِمَا يُسَمِّي وَيُكَبِّرُ فَذَبَحَهُمَا بيده)رواه البخاري، واته: پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای لەسەر بێت) قوربانی كرد به دوو به‌رانی سپیپاتی شاخدار، به‌ده‌ستی خۆی سه‌ری بڕین و گوتی: (بِسْمِ الله والله أَكبَر) پێی خۆی دانایه سه‌ر ته‌نیشتی ڕاسته‌ی ئه‌ستۆی بهرانهكان.
كۆده‌نگی زانایانیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌یە، كه قوربانیكردن سوننه‌تی كیفایه‌یه، واته ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێك له‌ناو خێزاندا بیكات، ئه‌وه سوننه‌تی قوربانیه‌كه بۆ گشتیان دێته جێ و خێره‌كه‌ش بۆ ئه‌و كه‌سه‌یه كه ئه‌نجامی داوه.
ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی بۆ قوربانی ده‌شێن، بریتین له (وشتر، مانگا، مه‌ڕ، بزن)، مه‌رجی وشتریش ئه‌وه‌یه پێنج ساڵی ته‌واو كردبێ، به‌ڵام مانگا، گا و بزن، پێویسته لانیكه‌م دوو ساڵیان ته‌واو كردبێ و، چووبنه ساڵی سێیه‌مه‌وه، هه‌روه‌ها مه‌ڕیش ده‌بێت ساڵێكی ته‌واو كردبێت، وشتر، گا و مانگا، ده‌كرێت حه‌وت كه‌س تێیدا به‌ژدار بن، هه‌روه‌ك هاتووه: (عن جابر(رضي الله عنه): نَحَرْنَا مع رسول اللَّهِ(صلى الله عليه وسلم) عَامَ الْحُدَيْبِيَةِ الْبَدَنَةَ عن سَبْعَةٍ وَالْبَقَرَةَ عن سَبْعَةٍ)رواه مسلم، واته: له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لەسەر بێت) وشترێكمان له‌جیاتی حه‌وت كه‌س سه‌ر بڕی و مانگایهكیشمان له‌جیاتی حه‌وت كه‌س سه‌ر بڕی. به‌ڵام مه‌ڕ و بزن له‌بری یه‌ك كه‌س به‌قوربانی ده‌چن.
مه‌رجه‌كانی قوربانی
ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی كه ده‌كرێته قوربانی، پێویسته ڕه‌چاوی چه‌ند مه‌رجێكی تێدا بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به باشترین و جوانترین كرده‌وه له‌لای خودای گه‌وره وه‌ربگیرێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كاری خێر و چاكه، به‌وپه‌ڕی چاكی و ڕێكیهوه ئه‌نجام بدرێت. بۆیه لیره‌دا، ئه‌و مه‌رجانه ده‌خه‌ینه‌ڕوو، كه پێویسته له قوربانیدا هه‌بن:
یەکەم: ئاژه‌ڵێك بێت له‌و ئاژه‌ڵانه‌ی، كه پێشتر ناومان هێنان، چونكه جگه له‌و چوار ئاژه‌ڵه هیچ ئاژه‌ڵ و گیانله‌به‌رێكی دیکە، به‌قوربانی ناشێت.
دووەم: خودی قوربانیه‌كه سه‌لامه‌ت بێت له‌و عه‌یب و كه‌موكوڕیانه‌ی كاریگه‌ری له گۆشته‌كه‌ی ده‌كه‌ن، له‌وانه‌ش:
أ- نابێ كوێر بێت.
ب- نابێت نه‌خۆشیه‌كی دیاری هه‌بێت.
ج- نابێت قاچێكی له‌ده‌ست دابێت یان بشه‌لێت.
د- نابێت به‌هه‌ر هۆیه‌ك له هۆیه‌كان مێشكی نه‌مابێت.
به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مانه، ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ره(درودی خوای لەسەر بێت)، كه ده‌فه‌رمووێ: (أَرْبَعٌ لا يَجُزْنَ الْعَوْرَاءُ الْبَيِّنُ عَوَرُهَا وَالْمَرِيضَةُ الْبَيِّنُ مَرَضُهَا وَالْعَرْجَاءُ الْبَيِّنُ ضَلَعُهَا وَالْكَسِيرَةُ الَّتِي لا تُنْقِي)رواه احمد فی مسنده، واته: چوار ئاژه‌ڵ بۆ قوربانیكردن ناشێن: ئه‌وه‌ی چاوی نه‌مابێت، یان نه‌خۆشه، یان ده‌شه‌لێت، یان مێشكی نه‌ماوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش نابێت به‌شێكی جه‌سته‌ی لێ كرابێته‌وه و گۆشته‌كه‌ی كه‌مكردبێته‌وه.
سێیەم: پێویسته ئاژه‌ڵی قوربانی ته‌مه‌نی پێویستی ته‌واو كردبێت، به‌و ئه‌ندازه‌ی له پێشه‌وه باسمان كرد.
چوارەم: ده‌بێت له‌كاتی دیاریكراودا قوربانیه‌كه بكرێت، كه له دوای نوێژی جه‌ژنه‌وه ده‌ست پێده‌كات و له‌گه‌ڵ خۆرئاوابوونی ڕۆژی سێیه‌می (أيام التَشرِيق) كۆتایی پێدێت، چونكه پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لەسەر بێت) ده‌فه‌رمووێ: (إِنَّ أَوَّلَ ما نَبْدَأُ في يَوْمِنَا هذا أَنْ نُصَلِّيَ ثُمَّ نَرْجِعَ، فَنَنْحَرَ فَمَنْ فَعَلَ ذلك فَقَدْ أَصَابَ سُنَّتَنَا، وَمَنْ نَحَرَ قبل الصَّلَاةِ فَإِنَّمَا هو لَحْمٌ قَدَّمَهُ لِأَهْلِهِ ليس من النُّسْكِ في شَيْءٍ)رواه البخاری، واته: یه‌كه‌م شت له ڕۆژی جه‌ژن، نوێژ ده‌كه‌ین، ئینجا قوربانی ده‌كه‌ین، هه‌ر كه‌س وا بكات، ئه‌وه سوننه‌تی ئێمه‌ی كردووه، هه‌ر كه‌سێكیش پێش ئه‌و كاته قوربانی بكات، ئه‌وه گۆشتێكه داویه‌تیه خێزان و منداڵه‌كانی و به قوربانی ناچێت.
پێنجەم: ده‌بێت ئاژه‌ڵه‌كه موڵكی خۆی بێت و لانیكه‌م به‌شێكی قوربانیه‌كه به‌سه‌ر هه‌ژاران دابه‌ش بكات.
حیكمه‌ت و گه‌وره‌یی قوربانیكردن:
قوربانیكردن یه‌كێكه له دروشمه خواپه‌رستییه‌كانی مرۆڤی موسڵمان، هه‌ركات ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ش ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وه مانای خواپه‌رستی و دینداری و نزیكبوونه‌وه له خودا ده‌دات، هه‌ر وه‌ك خودای په‌روه‌ردگار له قوڕئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رمووێ: ((ذَلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى الْقُلُوبِ)) الحج: 32، واته: ئا به‌و شێوه، هه‌ر كه‌سێك دروشمه خواپه‌رستییه‌كان به‌رز ڕابگرێ، ئه‌وه نیشانه و زاده‌ی هه‌بوونی ته‌قوایه له دڵه‌كاندا.
پێغه‌مبه‌ریش(درودی خوای لەسەر بێت) له‌باره‌ی قوربانیه‌وه ده‌فه‌رمووێ: (ما عَمِلَ آدَمِيٌّ من عَمَلٍ يوم النَّحْرِ أَحَبَّ إلى اللَّهِ من إِهْرَاقِ الدَّمِ إِنَّهَا لَتَأْتِي يوم الْقِيَامَةِ بِقُرُونِهَا وَأَشْعَارِهَا وَأَظْلَافِهَا وَأَنَّ الدَّمَ لَيَقَعُ من اللَّهِ بِمَكَانٍ قبل أَنْ يَقَعَ من الأرض) رواه الترمذي، واته: له جه‌ژنی قورباندا هیچ كرده‌وه‌یه‌كی ئاده‌میزاد، له سه‌ربڕینی قوربانی لەلای خودای گەورە خۆشه‌ویستتر نییه، چونكه له ڕۆژی قیامه‌تدا قوربانییه‌كه دێته ته‌رازووی چاكه به قۆچهكانیهوه به مووهكانیهوه، به سمهكانیهوه، وه خوێنی قوربانی پێش ئه‌وه‌ی بڕژێته سه‌ر زه‌وی، له‌لای خودا شوێنی خۆی ده‌گرێت.
له‌وه‌دا بۆمان ڕوون بوویه‌وه، كه قوربانی خێرێكی ئێجگار گه‌وره‌یه و، پاداشتی زۆریشی بۆ داندراوه، هه‌ر ئه‌و قوربانیكردنیشە وا له مرۆڤ ده‌كات، له خودا نزیك بێته‌وه و هێمنی و ئاسووده‌یی ده‌روونی پێ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
حیكمه‌تیش له ئه‌نجامدانی قوربانی گه‌لێك زۆره، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی كورت له‌و چه‌ند خاڵه ئاماژه‌یان پێ ده‌ده‌ین:
یەکەم: خواپه‌رستی و زیكری خودایه، چونكه قوربانی سوننه‌تێكی پڕ خێره، به‌وه‌ش مرۆڤ له خودا نزیك ده‌بێته‌وه.
دووەم: ده‌ربڕینی سوپاسگوزاریه بۆ خودا، له‌سه‌ر ئه‌و نیعمه‌تانه‌ی خودای گه‌وره به مرۆڤی به‌خشیووه، سه‌ره‌ڕای تهسخیركردنی شته‌كان بۆ به‌رده‌ستی مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی ستایشی خوای له‌سه‌ر بكرێت، ((كَذَلِكَ سَخَّرْنَاهَا لَكُمْ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُون)) الحج: 26.
سێیەم: به‌خشینه‌وه‌ی خێر و بێر به‌سه‌ر هه‌ژاران و خۆشكردنی دڵی خه‌ڵكانی پێویست، ((فَكُلُوا مِنْهَا وَأَطْعِمُوا الْبَائِسَ الْفَقِيرَ)) الحج: 27.
چوارەم: به‌زیندووهێشتنه‌وه‌ی سوننه‌تی باپیره‌ی گه‌وره، حه‌زره‌تی ئیبراهیمه، (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت)، كه ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌یی خۆی بۆ خودا ده‌ربڕی، تا دواجار خودای گه‌وره به‌رانێكی له‌جیاتی سه‌ربڕینی ئیسماعیلی كوڕی بۆ نارد، كه له‌و كاته‌وه تائێستا و دوارۆژیش، ئه‌و سوننه‌ته گه‌وره‌یی و پیرۆزی خۆی هه‌ر ماوه و هه‌ر ده‌مێنێ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
جووڵە ناوەختەکەی یەکگرتووی ئیسلامی و بزە گاڵتەئامێزەکەی سوودانی
4 حوزەیران
ئیرادەی گەلی کوردستان لە هەموو پیلانێکی قەیس خەزعەلی بەهێزترە
1 حوزەیران
تاوانی بڕینی مووچەی فەرمانبەران، لە ڕوانگەی یاسا و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان
31 ئایار
سیاسەتی ترەمپ: دەستێوەرنەدان
31 ئایار
سفرەمان خاڵی دەکەن.. بەڵام کاسەمان پڕبووە و لێی دەڕژێ
31 ئایار
ئێستا ئیتر کاتی یەکدەنگییە
29 ئایار
مێزە بچووکەکەی واشنتن: کلیلی گۆڕانکاری لە وزە و ئابووری هەرێمدا
27 ئایار
ئایا ڕێگای دووەم بوونی هەیە؟
25 ئایار
ئایا ڕاستە (وێسترن زاگرۆس) کۆمپانیایەکی کوردییە ؟
24 ئایار
بۆچی سزاکانی سەر سووریا هەڵدەگیرێن؟
24 ئایار
- بیروڕا
- 31 ئایار
سیاسەتی ترەمپ: دەستێوەرنەدان
- بیروڕا
- 29 ئایار
ئێستا ئیتر کاتی یەکدەنگییە