
لە ئێران، تەرمی قوربانییانی هێرشەکانی ئیسرائیل بە خاک دەسپێردرێت
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ لە تارانی پایتەختی ئێران، ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمی زیاتر لە 60 قوربانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە شەڕی 12 ڕۆژەی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەڕێوە چوو.
چیرۆکی سەرەکی: ئیسرائیل لانیکەم 15 زانای گەورەی بواری ئەتۆمیی و 30 فەرماندەی باڵای سەربازیی ئێرانی کوشتووە. هەروەها نزیکەی 610 هاووڵاتیی مەدەنی کوشتووە، ئەمڕۆ شەممە بە بەشدارای سەدان کەس ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردنیانی تەرمەکان بەڕێوە دەچێت.
زانیاریی زیاتر: تەرمی فەرماندە و زانا ئەتۆمییەکان بە ئۆتۆمبێلی تایبەت لەبەردەم زانکۆی تاران و گۆڕەپانی شۆڕشەوە بەرەو گۆڕەپانی ئازادی بەڕێ کەوتبوون.
ئەمەش بزانە: لە کاتی بەڕێکردنی تەرمەکان چەندین درووشمی دژ بە ئەمریکا و ئیسرائیلیان دەگوتنەوە و هاواریان دەکرد "مردن بۆ ئیسرائیل"، "مردن بۆ ئەمریکا".
وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ





