
سوودانی و حکومەتەکەی بێباکن بەرامبەر خەڵکی کوردستان و خەریکی کاتکوشتنن، گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سوودانی بەنیاز نییە مووچە بنێرێت، سوورە لەسەر تێکەڵکردنی قوتی خەڵکی کوردستان بە کێشە سیاسییەکان. بۆیە ئیتر کاتی هەڵوێستە و پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بە یەک دەنگ و یەک هەڵوێست لە بەغدا بکشێنەوە.
چی ڕوودەدات: ئەو لیژنەیەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ چارەسەرکردنی ناکۆییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی نەوت و مووچە و داهاتی ناوخۆ پێکیهنابوو، ئەمڕۆ پێنجشەممە هیچ کۆبوونەوەیەکی نەکرد، ناشزانرێت سبەی هەینی کۆبوونەوە دەکات یان نا. ئەمە لەکاتێکدایە ئەو وادەیەی بۆ لیژنەکە دانرابوو خەریکە بێ ئەنجام تەواو دەبێت.
ئەو مانایەی دەگەیێنێت: بەرپرسانی حکومەتی عێراق هێندە کەمتەرخەمن گوێ بەوە نادەن زیاتر لە ملیۆنێک مووچەخۆری کوردستان نزیکەی 70 ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە. بیر لەوە ناکەنەوە زوو بڕیار بدەن و هیچ نەبێت مووچەیەک بنێرن تاوەکو چارەسەرێک بۆ کێشەکان دەدۆزرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چارەسەرکردنی کێشەی مووچە کەوتە هەفتەی داهاتوو. ڕوونە ژمارەیەک کۆبوونەوەی دیکەی لیژنەکە و حکومەت و دادگای فیدراڵی دەکرێن. بە پشتبەستن بە ئەزموونی ڕابردووش دەرکەوتووە کۆبوونەوە و لیژنەکاری لە کاتکوشتن هیچی تر نەبووە. ئەمە دەرخەری ئەوەیە سوودانی هەر سوورە لەسەر ئەوەی مووچە نەنێرێت و دەیەوێت سزای بەکۆمەڵی خەڵکی کوردستان بدات. ئەمەش ڕوون و ئاشکرایە کێشەکە سیاسییە و قوتی خەڵکی کوردستان لەگەڵ کێشە سیاسییەکان تێکەڵ دەکرێت.
ئەو هەنگاوانەی پێویستە بگیرێنەبەر: پێویستە هەفتەی داهاتوو هەفتەی هەڵوێست و بڕیار بێت، هەفتەی چاوەڕوانی نەبێت، خەڵک و سەرکردایەتی کوردستان پشوودرێژییان نەماوە و لەوە زیاتر چاوەڕێ ناکەن، دەبێت هەفتەی داهاتوو بڕیار بدرێت.
٠ نوێنەرانی کورد لە عێراق، هەموویان بەیەکەوە بکشێنەوە و بگەڕێنەوە بۆ کوردستان. ئەوە نەبێت یەکێک بمێنێتەوە و یەکێک بکشێتەوە. هەموویان بەیەکەوە یەک هەڵوێست و یەک دەنگ دژی برسیکردنی خەڵکی کوردستان بووەستنەوە و لە پرۆسەی سیاسی عێراق بکشێنەوە.
٠ حکومەتی هەرێمی کوردستان شەفافانە بۆ خەڵکی ڕوون بکاتەوە داهات و خەرجی چەندە و بەڕوونی بڵێت بە چ شێوازێک دەتوانێت مووچە دابەش بکات.
٠ خەرجییەکانی حکومەت لە سەرجەم بوارەکان کەم بکرێنەوە.
٠ سەرمایەداران و بازرگانان هاوکاریی حکومەت بکەن و سندووقێک دابنێن بۆ پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان. هەرچەندە بەشێک لە سەرمایەدارانی نیشتمانی کەمتەرخەمییان نەکردووە لە خزمەتکردنی خەڵک، بەڵام دەیان ساڵە هەزاران کەس بەهۆی حکومەتەوە بوونەتە ملیۆنێر و دەوڵەمەند بوون، ئێستا کاتیەتی هەڵوێست بنوێنن و پشتیوانی دارایی هەرێمی کوردستان بکەن.
٠ هەندێک سیاسی بەناو ئۆپۆزیسیۆن کە سەری زمان و بنی زمانیان باسی مووچەیە، پێویستە سەرەتا پشکی خەڵک و قەرزەکانی حکومەت بدەنەوە کە ملیۆنان دۆلارە، دواتر دەست بە پیشەی هەمیشەییان، موزایەدە و قسەکردن بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
سەرۆک مەسعود بارزانی.. فریادڕەسی ئێزدییەکان
18 ئەیلوول
بە کەمکردنەوەی ڕێژەی سوو بۆچی نرخی زێڕ دابەزی؟
18 ئەیلوول
شیعە "بەیعەت بە داعش دەدەن" و سەلەفییەت گوێڕایەڵی "حاکمیەتی شیعە" دەکەن
18 ئەیلوول
ئاڤا میدیا لە یەكەم ساڵی تەمەندا، چیتر ماوە بیبەخشێت؟
15 ئەیلوول
سەرە قەڵەمێک لە ساڵیادی ئاڤا میدیادا؟
15 ئەیلوول
ئاڤا؛ ئەو دەنگ و ڕەنگە بزێوەی سنوورەکانی تێپەڕاند
15 ئەیلوول
ئایا جەنگ لەناوچەكەمان دەستپێدەکاتەوە؟
14 ئەیلوول
ڕەوتی دژە کۆچبەریی بەریتانیا و چارەنووسی کۆچبەرانی عێراقی لە سیاسەتی ئەو وڵاتەدا
14 ئەیلوول
سەرۆک بارزانی؛ سیمبولی پێشمەرگە
6 ئەیلوول
(پێشمەرگە) لە ناو دڵی (پاریس) دا؛ چیرۆکی ئازایەتی و مەردایەتی
6 ئەیلوول
- بیروڕا
- 15 ئەیلوول
سەرە قەڵەمێک لە ساڵیادی ئاڤا میدیادا؟