
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەڵێت، پلانمان هەیە بۆ ڕیسایکل کردنەوەی ئاوی قورس و بەکارهێنانەوەی بۆ ئاودانی سەوزایی و باخچەکان.
وێنە گەورەکە: له سۆنگهی گرنگیدانی حكومهتی ههرێمی كوردستان به ژینگه و تهندروستی هاووڵاتیان، چهندین پڕۆژەی جیا جیا له شار و شارۆچكهكانی ههرێمی كوردستان ئهنجام داوه كه ئامانج لێیان تهنها سوود گهیاندن بووه به هاووڵاتییان و تهندروستی و خاوێنڕاگرتنى ژینگهی ناوچهكه، یهكێك لهو پڕۆژانهی كه لە کابینەى نۆیەم جێبەجێى کراوە، وێستگهی چارهسهركردنی ئاوی قورس بوو و ئێستا هەوڵدەدرێت ئەو پڕۆژەیە لە تەواوی ناوچەکان جێبەجێ بکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەمیانی کردنەوەی پرۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر دەڵێت، "پلانمان هەیە بۆ ڕیسایکل کردنەوەی ئاوی قورس و بەکارهێنانەوەی بۆ ئاودانی باخچەکان و سەوزایی بەکاربهێنرێت، پڕۆژەکەش بەزوویی دەخرێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پاش کردنەوە پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر داوایەکی لە هاونیشتمانییان کرد بەوەی، " زیادەڕەویی لە بەکارهێنانی ئاو نەکەن".
لەلایەکی دیکە: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، لە پێنج ساڵی ڕابردوو 100 ملیار دینار بۆ بیری نوێ و زیادکردنی قوڵیی بیرەکان خەرج کراوە، 130ملیار دیناریش ڕێڕەوی سروشتی ئاوی باران و ئاوەڕۆکان خەرج کراوە.
زانیاریی زیاتر: لە پارێزگای هەولێر چوار بەنداو و ژمارەیەک پۆندی تەواو کراون، ژمارەیەک پۆندی دیکەش لە جێبەجێ کردندان.
ئەمەش بزانە: پێشتر بۆ یەکەمجار له ساڵی 2019دا، له چوارچێوهی كارهكانی كابینهی نۆیهمی حكومهتی ههرێمی كوردستان، دهست به جێبەجێکردنى وێستگهی چارهسهركردنی ئاوی قورس لە ناحیهی فایده کرا و پڕۆژەکە له مانگی 7ی 2020 بەشێوهیهكی فهرمی كهوته كار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر هاونیشتمانییهك حوشترێکی ونكردووه و به دوایدا دهگهڕێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی هاونیشتمانییەک کە لە گەشتێکیدا بۆ ئێران هەموو پارەکەیان لێسەندووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وردبینیی لە لیستی مامۆستایانی وانەبێژدا دهكرێت