
ماوەی چەند رۆژێكە بە سپۆنسەری گرووپی میدیایی ئاڤا و بە بەشداری دەیان شێفی بەتوانا، فێستیڤاڵی شێفەكانی سلێمانی لە پاركی هەواری شار لە سلێمانی كە یەكێكە لە پاركە هەرەجوانەكان لەسەر ئاستی عێراق و كوردستان، بەڕێوە دەچێت.
ئەم ڤێستیڤاڵە پڕ لە جوانی و خەندە و پێكەنینە هەر لە سلێمانی خۆی دێ، وەک خەڵكە قسە خۆشەكەی دەڵێن: "هەر لەخۆی جوانە ئەو خەندە و پێكەنینە".
فێستیڤاڵەكە تەنیا فێستیڤاڵی خواردن نییە، بەڵكو كەرنەڤاڵی پێكەنین و قاقا و گەشانەوەی هیوا و ئومێدە لە سلێمانی.
تیایدا خێزانەكان، گەنجەكان، كچ و كوڕانی شار، هونەرمەندەكان، گەشتیار و میوانەكان، شەوانە كۆدەبنەوە و خۆشترین كەشی كۆمەڵایەتی دروستدەكەن.
وەك گەشتیارە ئەمریكییەكە، ناسراو بە سوورە، بەدەم هەڵپەركێ و سەماوە دەیوت "من وام دەزانی دۆخی ئەمنی عێراق هەمووی خراپە، توندوتیژی و خوێنڕێژییە، بەڵام بە هاتنم بۆ ئەم فێستیڤاڵە زانیم ئێرە شتێكی دیکەیە".
فێستیڤاڵ و كارەبا و ئاوی ماڵان
خۆشبەختانە فێستیڤاڵە پڕ لە جۆش و خرۆشەكەی شەوانی شاری سلێمانی، لە كاتێكدایە پرۆژەی كارەبای 24 كاتژمێری (رووناكی)یش گەیشتووەتە زۆرترین گەڕەكی شار و بەسەدان موەلیدە كوژێنراونەتەوە.
سەبارەت بە كێشەی ئاویش كە ئەمساڵ بەهۆی كەمبارانی و دابەزینی ئاستی ئاوی دەریاچەی دووكان و ئاوی سەرچنار زیاتر بووە لە جاران، وا بڕیارە بەپرۆژەیەكی ستراتیژی گەورەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەش چارەسەر بكرێت. پشت بە خوای گەورە.
چارەسەر كردنی ئاوی ماڵان لە سلێمانی گەورەترین خزمەتێكە بەو شارە بكرێت، چونكە دەبێت دان بەوەدا بنرێت راستە هەمیشە ئاو لە سلێمانی هەبووە، بەهۆی دەریاچەی دووكان و ئاوی سەرچنار و تەڕوپاراوی ناوچەكە، بەڵام هەرگیز نە لەسایەی حكومەتی خۆماڵی لە پاش ڕاپەرین و نەپێشتریش لەسەردەمی بەعسی گۆڕبەگۆڕ نەتوانراوە دابەشكردنێكی ئەندازەیی مۆدێرن و پێرفێكت بۆ ئاوی سلێمانی بكرێت، بە شێوەیەك كە هەموو گەڕەكەكان و ماڵەكان دادپەروەرانە ئاوی تەواویان پێبگات.
ئەوە راستییەكی ئاشكرایە لای خەڵكی شارە حەیاتەكە، كە هەندێ گەڕەكی سلێمانی هەمیشە هەر كێشەی كەمئاویان هەبووە، نەک لەبەرئەوەی ئاو نەبووە، بەڵكو لەبەرئەوەی بەشێوەیەكی ئەندازەیی رێکوپێک ئاوەكە بەسەر گەڕەک و ماڵەكاندا، دابەشنەكراوە.
ئەمەش بەشێكی بەهۆی كەمتەرخەمی لایەنە كارگێڕییەكان و بەشێكیشی بەهۆی سروشتی تۆپۆگرافیی شارەكە (بەرز و نزمی) بووە.
بەڵام خۆشبەختانە لەپاش پرۆژەی ستراتیژی ئاوی هەولێر كە بە گوژمەیەكی زەبەلاح ئەنجام دراوە، پرۆژەیەكی هاوشێوەش بۆ دابەشكردنی دادپەروەرانەی ئاوی سلێمانی جێبەجێ دەكرێت. پشت بەخوای گەورە.
وەرنەوە بۆ فێستیڤاڵ
بگەڕێینەوە بۆ فێستیڤاڵی شێفەكانی شارە حەیاتەكە، ئەم فێستیڤاڵە دەستپێشخەری گەنجێكی خاوەن دیدگا و پڕ لە ئومێدی شارەكەیە، بەناوی بڕیار ئەحمەد و بەسپۆنسەری گرووپی میدیایی ئاڤا و لەباوەشی پاركە جوانەكەی پارکی هەواری شار، بە ڕێوە دەچێت.
بێگومان ئەنجامدانی كەرنەڤاڵێكی ئاوا ئاوەدان و پڕ لە خەندە، لە كاتێكدا كە دوژمنان دەیانەوێ كورد بە داماوی و بە زەبونی ببینن باشترین وەڵامە بۆ هەموو شۆڤێنییەكانی بەغدا و دەوروبەر كە كورد و كوردستان هەرگیز ناكەوێ، سەرەڕای بڕینی بودجە و قەیرانی دروستکراوی مووچە، بەڵام دوا جار بەختەوەری و خۆشبەختی وسەركەوتن هەر بۆ خەڵكی كوردستانە.
وەك ڤلۆگەرێكی عێراقی بەسەر سوڕمانەوە لە گرتەیەكی ڤیدۆیی لە هەولێر دەڵێت "سەیرە، سەرەڕای بڕینی بودجەكەی كەچی كوردستان هەر لەپێشكەوتندایە، لە زۆر بوار پێش عێراق كەوتووە، ئەمە هاوكێشەیەكی سەیرە!"
دیارە ئەوە ئیرادە و باوەڕ و گەشبینی خەڵكی كوردستانە بەڕەوایی دۆزەكەیان لە عێراقدا، هەروەها لەگەڵ بوونی سەركردایەتییەكی بەهێز و خۆڕاگر، ئەم هاوكێشە یەكگرتووە هەرگیز نایەڵێ دوژمن و نەیارانی كورد بەسەر ئەم گەلەدا سەربكەون.
سلێمانی شایانی هەموو پرۆژەیەكی جوانە، شایانی گەشبینی و ئومێد و ئاوەدانی زیاترە، شاری هەڵمەت و قوربانی، شارەكەی نالی و مەحوی و بێكەس، شارە حەیاتەكە، پایتەختی رۆشنبیری كوردستان، هەرگیز لە باوەشی كوردستانی دایک نابێتەوە.
نوێترین بیروڕا
کارەبای 24 کاتژمێری و مەترسییەکی زۆر گەورە !
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەش !! ئاڵایەکی ڕەش .. ڕۆژانێکی ڕەش.. ژنانی ڕەشپۆش
3 ئاب
هەشت پرسیار و هەشت هەزار داخ
31 تەممووز
بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا: لە هاوبەشیی ستراتیژییەوە بۆ هەوڵی کۆتاییهێنان بە ڕێککەوتنێکی مێژوویی
28 تەممووز
زمانی کوردی و پرسی فاشیزمی نووستوو
27 تەممووز
ئاوایە سروشتی ململانێكە
27 تەممووز
کۆدەکانی پشت بڕیارەکەی ئەردۆغان لە داخستنی بۆریی نەوتی عێراق
24 تەممووز
دیمەشق لەنێوان دروز و عەلەوی و کورد دا
24 تەممووز
باجی هەر سەرکەوتنێک.. سزایەکی نوێیە !!
20 تەممووز
سەرەڕای قەیران، ئاوەدانی بەردەوامە
20 تەممووز
- بیروڕا
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای 24 کاتژمێری و مەترسییەکی زۆر گەورە !
- بیروڕا
- 31 تەممووز
هەشت پرسیار و هەشت هەزار داخ
- بیروڕا
- 27 تەممووز
زمانی کوردی و پرسی فاشیزمی نووستوو
- بیروڕا
- 27 تەممووز
ئاوایە سروشتی ململانێكە