News Feature Image
وێنه‌ی رۆژ

وێنەی کۆبوونەوەی ترەمپ لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی ئەورووپا کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە

ئاڤا نیوز

سەرکردەی وڵاتانی ئەورووپا هاوشان لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا سەردانی ئەمریکا دەکەن، دۆناڵد ترەمپ لە پشتی مێزێکەوە قسەیان بۆ دەکات، ئەمەش کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە. 


چیرۆکی سەرەکی: سەرکردەی هەشت وڵاتی ئەورووپا لە کۆشکی سپی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا کۆبوونەتەوە و لەبارەی کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی ڕووسیا و ئەمریکا گفتوگۆ دەکەن، خاڵی جیاواز لەم کۆبوونەوە ئەوەیە ترەمپ لەپشتی مێزەکەی خۆیەوە پاڵی داوەتەوە و قسەیان بۆ دەکات.

زانیاریی زیاتر: بڵاوبوونەوەی ئەم وێنانە زۆرترین کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە و زۆرێک لە خەڵکی بە تەنزەوە قسەیان لەسەر کردووە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە ئەلاسکا هەفتەی ڕابردوو، دوێنی دووشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا و بەشێک لە سەرکردەکانی ئەورووپا کۆبووەوە.

 

 

وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ

4 کاتژمێر لەمەوپێش
logo Shape