ئاراس شێخ جەنگی: هێزێکی کۆماندۆ خەریکی دزین و بارکردنی ماڵەکەمن

شەیری بکە لە:
ئاراس شێخ جەنگی: هێزێکی کۆماندۆ خەریکی دزین و بارکردنی ماڵەکەمن

ئاراس شێخ جەنگی

ئاڤا نیوز

ئاراس شێخ جەنگی لەدوای گرژی و ئاڵۆزییەکانی لالەزار ڕایگەیاند: هێزێکی کۆماندۆ خەریکی دزینی کەلوپەلی ماڵەکەمن.

چیرۆکی سەرەکی:
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی هێزە ئەمنییەکانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، بە بەشداری 25 هەزار چەکدار و بە بەکارهێنانی تانک و زرێپۆش و چەندین جۆر چەکی قورس هێرشیان بۆ سەر لالەزار دەستپێکرد، دوای نزیکە چوار کاتژمێر لە شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی قورس، لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی و ڕێبوار حاجی غالییان دەستگیرکرد. 

لێدوانی فەرمی: ئاراس شێخ جەنگی ڕایگەیاند: هێزێکی سەر بە کۆماندۆ لە گوندی کەڵکان چوونەتە سەر ماڵەکەم و ئێستا خەریکی بارکردن و دزینی کەلوپەلەکانی ناوماڵەکەن.

پەیوەست بەم بابەتەوە: گەشە حەمە چاوشین، هاوسەری لاهوور شێخ جەنگی پێشتر ڕایگەیاند: هێزەکانی یەکێتی شەوی هێرشە 100 درۆنیان ئاراستەی ماڵەکەم کردووە و دواتر چوونەتە سەر ماڵی باوکیش و دەرگای ژووری دایکمیان شکاندووە و شتە تایبەتەکانیان دەستکاری کردووە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ