چارەنووسی 200 كارمەندی كەناڵی زووم دیار نییە

شەیری بکە لە:
چارەنووسی 200 كارمەندی كەناڵی زووم دیار نییە

لۆگۆی کەناڵی زووم نیوز

ئاڤا نیوز

هێزێكی چەكدار، دەستیان بەسەر كەناڵی زوومی نزیك لە لاهوور شێخ جەنگیدا گرتووە و كارمەندانی ئەو كەناڵەش بە دڵەڕاوكێوە لەبەردەم ئاییندەیەكی نادیاردان.

چیرۆکی سەرەکی: دوای ڕووداوە خوێناوییەكەی بەرەبەیانی 22ـی ئابی 2025ـی شاری سلێمانی، هێزێكی چەكدار هەڵیانكووتاوەتە سەر ئۆفیسی كەناڵی زووم، نزیك لە لاهوور شێخ جەنگی، لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی دەروازە ستی و، بەشێك لە كەلوپەلەكانی كەناڵەكەشیان گواستووەتەوە، كارمەندانی ئەو كەناڵەش كە ژمارەیان 200 كەس دەبێت، چارەنووسیان بە نادیاری ماوەتەوە.

لێدوانی فەرمی: بەرپرسێكی كارگێڕیی كەناڵەكە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەكە دوای زەوتكردنی كەناڵەكە، ژمارەیەك كەلوپەلی هەستیاریان گواستووەتەوە و پاشان بەشێكیان گەڕاندووەتەوە. لەبارەی چارەنووسی كارمەندەكانیش، ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەكرد، سەرجەم كارمەندان لە دڵەڕاوكێ ماونەتەوە و نازانن چارەنووسیان چی بەسەردێت.

پەیوەست بەم بابەتە: سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە ڕۆژنامەنووسان، مامەڵەكردن لەگەڵ كەناڵی زووم و زەوتكردنی ئۆفیسەكەی بە زەبری هێزی چەكدار رەتدەكاتەوە و، داواش لە سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكات، فەرمان دەربكات هێزەكەی بیناكە چۆڵبكەن و ڕادەستی ئیدارەی كەناڵەكەی بكەنەوە.

باکگراوند: كەناڵی زووم لە شوباتی 2022، مۆڵەتی لە دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق و وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە، لە ڕووداوەكانی شەوی 22ـی ئابی شاری سلێمانی، تاوەكو كاتژمێر 10:00ـی بەیانی هەمان ڕۆژ، لە پەخشی بەردەوام بووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ