پەنابەرێکی ڕۆژئاوای کوردستان بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەست دا

شەیری بکە لە:
پەنابەرێکی ڕۆژئاوای کوردستان بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەست دا

دیمەنی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

دوای ئەوەی گومانی توشبوون بە تای خوێنبەربوون لە ئاوارەیەکی کەمپی دۆمیز دەکرێت، سامپڵی خوێنی لێ وەردەگیرێت و ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.

وێنە گەورەکە: تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ڕێگەی ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، ئەم نەخۆشییە لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە.

لێدوانی فەرمی: د. ئەفراسیا مووسا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی دهۆک بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: 16 ڕۆژ پێش ئێستا پەنابەرێکی ڕۆژئاوای کوردستان، کە لە کەمپی دۆمیز دەژیا و پیشەی قەساب بوو، گومانی توشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوونی لێکرا، بۆیە سامپڵی خوێنی لێ وەرگیرا و ڕەوانەی بەغدا کرا.

بەڕێوەبەری تەندروستیی دهۆک دەڵێت: نەخۆشەکە بەبێ ئاگادارکردنەوەی دکتۆرەکان نەخۆشخانەی بەجێهێشتووە و مۆبایلی داخستووە، دوای بەدواداچوونەکانمان زانیمان گیانی لە دەست داوە و لە ڕۆژئاوای کوردستان نێژراوە، بەڵام نازانین لە دهۆک یان ڕۆژئاوای کوردستان مردووە.

زانیاریی زیاتر: لە مانگی سێی ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا 10 گومان لێکراوی تای خوێنبەربوون هەبووە، بەڵام تەنیا چوار حاڵەتیان پۆزەتیڤ بوون، لەو ژمارەیەش دوانیان گیانیان لەدەست داوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ