
وێنهی رۆژ
بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی یادی مەولوود لە شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
وێنە گەورەکە: 12ـی ڕەبیع ئەلئەوەل لە ساڵنامەی کۆچی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر محەممەدە (د.خ)، ساڵانە ئەو ڕۆژە لە وڵاتانی ئیسلامی دەکرێتە پشوو، موسڵمانانیش لە سەرتاسەری جیهان بە شێوازی جیا و بە چوونە مزگەوت و مەولوود خوێندنەوە و بەخشینەوەی خێر و شیرینی یادی ئەو ڕۆژە دەکەنەوە.
لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر(د.خ) دەکرێتەوە، بەڵام لە هەولێر یادەکە بووەتە بەشێکی کولتووری شارەکە، هەموو ساڵێک بە کۆبوونەوە لەبەردەم قەڵای هەولێر، بەخشینەوەی شیرینی، خوێندنەوەی مەولوود، دەف لێدان و سروودی ئاینی، سەردانی مزگەوتەکان، خوێندنەوەی قورئان و سەلاوات لێدان ئەو یادە دەکرێتەوە.
وێنە؛ محەممەد شوانی
وێنە: محەممەد شوانی
4 ئەیلوول








