دیدو تێڕوانینی مەسرور بارزانی لە ئیدارەدانی کوردستان

دیدو تێڕوانینی مەسرور بارزانی لە ئیدارەدانی کوردستان

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ڕێزدار مەسرور بارزانی بۆتە فریادڕەس و هێنانە دی و ئاواتەکانی خەڵکی کوردستان بۆ خزمەتگوزاری و پێداویستیەکانی ژیان، ئەمە حاشا هەڵنەگرە کە سەڕەڕای کۆسپ و تەگەرە و قەیرانەکان لەبەردەم هەرێمی کوردستان و دۆزی ڕەوای گەلەکەمان و کابینەی نۆیەم، بەڵام ڕێزدار کاک مەسرور بارزانی بە بیر و باوەڕێکی بەهێزەوە و ئیرادەیەکی پۆڵاینەوە هەنگاوەکانی بۆ خزمەتکردنی تاک تاکی هاوڵاتیانی کوردستان بێ فەرق و جیاوازی لە خانەقینەوە لە گەرمیانەوە تاوەکو زاخۆ

ئەم پڕۆژە ستراتیژیانە پەیوەندی بە ژیانی خەڵکەوە هەیە پەیوەندی بە شار و شارۆچکەکان و گوندەکانەوە هەیە، بە بیری تیژەوە هەنگاوی بۆ هاوێشتیە، ئەم پڕۆژانەی کە ئەنجامدەدرێن چ بەردی بناغەی بۆ دادەنرێت چ ئێستاکە شریتی کردنەوەی دەبڕدرێت لای خەڵکی کوردستان جێگای بایەخە و جێگای خۆی دەگرێتن بۆ خۆشگوزەرانی و ئاوەدانی و کارئاسانی، پڕۆژە گەورەکان، پڕۆژە بچوکەکان، پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان کارەبا و ئاوی 24 کاتژمێری و دەیان و سەدان پڕۆژەی تر لەو کابینەیەی نۆیەم دڵخۆشکەر و مژدە بەخشی تەواوی خەڵکی کوردستانە.

جێگای دەستخۆشیە ڕێزدار کاک مەسرور و تەواوی تیمی بەڕێزیان لە کابینەی نۆ لە گشت وەزارەتەکان کە بە بەرنامە و پلانی تۆکمە و بەهێزەوە لە تەواوی شار و شارۆچکەکانەوە هەنگاوی بۆ دەهاوێژرێت.

بنیادنەری ڕاستەقینە بۆ ڕاستەڕێی ژیانی هاوڵاتیان جەنابی کاک مەسرور هەم خۆی هەم پارەتەکەی بۆتە جێگای متمانە و جێبەجێکردنی بەڵێنەکان و بەرنامەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکان کە بە خەڵکدرابوو بۆیە ئەم پڕۆژانەی کە ئەنجامدەدرێت و ئێستاکە دەکەوێتە بەر دید و دەستی خەڵکی کوردستان هێمنی و ئارامی و خۆشگوزەرانی لە قۆناغێکی تازەی کوردستان بۆ قۆناغێکی تر دەمانباتن کە دەمانبەستێتەوە بە وڵاتانی دەوروبەر و دوونیای دەرەوە.

ئێستا هەرێمی کوردستان بۆتە چەقی نێوەندە سیاسیەکانی دونیا، بە تایبەت لە بواری ئابووری و گەشەسەندی کەرتەکانی پەیوەست بە هاوڵاتیان.

بە هیوای بەردەوامی و سەرکەوتن بۆ ” کابینەی نۆ ” و ڕێزدار کاک مەسرور و تیمە بەڕێزەکەی ئێمە وەک پارتی دیموکراتی کوردستان خۆشحاڵین کە دەبینین بێ فەرق و جیاوازی ئەو خزمەتانە پێشکەشدەکرێت و داواکارین زیاتر و بەردەوامی هەبێت بۆ ئەوەی هاوڵاتیان لە ئێش و ئازار لە سەردەمانی پێش ڕاپەڕین و قەیرانەکانی نێوەڕاستی ساڵانی نەوەدەکان دەیانناڵاند ئێستا بە ماوەیەکی کەم توانرا سەرجەم ئەو ویست و داوا و خۆشگوزەرانیەی لە دەرەوەی دوونیای دەرەوە هەیە ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەبێت.

هەربژی و پایەداربی و تەمەندرێژبی جەنابی کاک مەسرور و کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، إن شاءالله لەسەر دەستی بەڕێزیان هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت و خۆشگوزەرانی زیاتر دێتە ئاراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: