
سەرۆک بارزانی: به لای پارتییه‌وه هه‌ڵبژاردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆست نییه
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ پیاوانی ئایینیی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، به لای پارتییه‌وه هه‌ڵبژاردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆست نییه به قه‌د ئه‌وه‌ی كه "ده‌مانه‌وێ هێز و ده‌نگی پارتی به هه‌موو لایەک نیشان بده‌ین، بۆ به‌رگریکردن له مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان".
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی شه‌ممە 1-11-2025، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له شاری دهۆك له‌گه‌ڵ ژمارەیەک لە پیاوانی ئایینی پارێزگاکە كۆبووه‌وه، کە تێیدا تیشكی خسته سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكی په‌یوه‌ست به دۆخی ئێستا و ئایینده‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، سه‌رۆك بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا تیشکی خستە سەر هه‌ڵبژاردن و وتی، پڕۆسه‌یه‌كی زۆر گرنگه و تێیدا خه‌ڵك بڕیار له چاره‌نووسی خۆی ده‌دات و "ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت میلله‌ت ئازاد بێت و به ئازادی بڕیاری خۆی بدات، هه‌رچه‌نده به لای پارتییه‌وه هه‌ڵبژاردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆست نییه به قه‌د ئه‌وه‌ی كه ده‌مانه‌وێ هێز و ده‌نگی پارتی به هه‌موو لایەک نیشان بده‌ین و به‌و هێز و ده‌نگه‌وه به‌رگری له مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و عێراق بكه‌ین".
- سه‌رۆك بارزانی باسی ئه‌و زوڵم و زۆردارییه‌ی كرد كه به درێژایی مێژوو له خه‌ڵكی كوردستان به بێ جیاوازیی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی كراوه، هه‌ر له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه كه مه‌رجی دامه‌زراندنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته هه‌بوونی شه‌راكه‌ت و هاوسه‌نگی و سازان بوو، به‌ڵام ئه‌مه جێبه‌جێ نه‌كرا، بۆیه‌ش عێراق به به‌رده‌وامی تا ئێستاش له كێشه و ئاڵۆزیدا ده‌ژیێت.
سەرۆک بارزانی ئاماژه‌ی به قۆناغه‌كانی زوڵم و زۆری و جینۆسایدكردنی خه‌ڵكی كوردستان كرد به مسوڵمان و مه‌سیحی و ئێزدییه‌وه، چ له‌سه‌ر ده‌ستی ڕژێمه‌كانی عێراق یان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا كه داعش كردی. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رۆك بارزانی باسی له‌وه كرد كه له كوردستان فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی زۆر جێگه‌ی شانازییه و له هه‌موو جیهانیش باسی ده‌كرێت، "بۆیه ئه‌مه سه‌رمایه‌یه‌كی مه‌زنه بۆ ئێمه و ده‌بێ بیپارێزین و زیاتر به‌هێزی بكه‌ین".
لەلایەکی دیکەوە: سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "دوای 2003 هه‌وڵماندا پێكه‌وه عێراقێكی نوێ بنیاد بنێین، ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق نووسرا و زۆربه‌ی كێشه‌كان له وێدا چاره‌سه‌رییان بۆ دانرا، پێمان وابوو ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌ستووره جێبه‌جێ بكرێت عێراق له زۆربه‌ی كێشه‌كان ڕزگاری ده‌بێت، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌وه‌ش نه‌كرا، ئێستاش ئومێدمان وایه دوای ئه‌و هه‌ڵبژاردنه، له‌گه‌ڵ هەندێك لایه‌نی دڵسۆز ڕێككه‌وتن بكه‌ین و عێراق له‌م میحنه‌ته رزگار بێت، داوامان له كاندیدانی خۆشمان كردووه كه ده‌بێ نوێنه‌ری هه‌موو خه‌ڵكی عێراق بن به بێ جیاوازی".
سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت په‌ره به بواره‌كانی كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار و پیشه‌سازی بده‌ین، بۆئەوەی پشت به خۆمان ببه‌ستین. هەروەها داوای لە پیاوانی ئایئنی کرد، لەلایەن خۆیانەوە خه‌ڵك له مه‌ترسییه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر هۆشیار بكه‌نه‌وه كه له ڕووی ئایینیه‌وه ڕێگه‌پێدراو نییه و ده‌ردێكی كوشنده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیشه.
وێنە: محەممەد جەمال









