
وێنهی رۆژ
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
ئاڤا نیوز
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە و دیمەنێکی تایبەتی پێبخشیوە.
چیرۆکی سەرەکی: دەچیتە هەر کۆڵانێک تەنها ڕەنگی مۆر دەبینیت، گوڵی جەهەنەمی بە یەکێک لە گوڵە جوانەکان دادەنرێت کە چەندین ڕەنگی جیاوازی هەیە، جوانترین و باوترین ڕەنگیش؛ ڕەنگی مۆرە لەم گوڵەدا.
زانیاریی زیاتر: ئەم گوڵە لە جۆری درەختە هەڵواسراوەکانە و ڕۆژانە پێویستی بە 6 کاتژمێر خۆر هەیە. لە سەرەتای وەرزی بەهارەوە دەست دەکات بە گوڵ گرتن و تاوەکو کۆتایی وەرزی پاییز.
وێنە: ئاودێر محەممەد
2 کاتژمێر لەمەوپێش









