News Feature Image
وێنه‌ی رۆژ

بەوێنە؛ بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی گەورەترین کەرنەڤاڵی جەماوەری پارتی بەڕێوەچوو

ئاڤا نیوز

سەرۆک بارزانی لە کۆتا ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێکی ئاراستەی هەموو لایەک کرد و ڕایگەیاند: لە ڕووخاندنی ڕژێمی دیکتاتۆر و دووبارە بونیادنانەوەی عێراق و نووسینەوەی دەستووری نوێ گەلی کورد ڕۆڵێکی سەرەکی هەبوو، وتیشی، ئێمە لەگەڵ عێراقین، بەڵام لەگەڵ عێراقێک کە شەریک و هاوبەش و هاوسەنگ بین.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەینی، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی، گەورەترین کەرنەڤاڵی بانگەشەی پارتی لە یاریگەی فەرەنسو هەریری لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، کە زیاتر لە 60 هەزار ئەندام و لایەنگری پارتی تێیدا بەشدار بوون.

پەیامی فەرمی: لە کەرنەڤاڵەکەدا، سەرۆک بارزانی چەند پەیامێکی ئاراستەی نەیارانی کوردستان و لایەنە سیاسییەکانی دیکە کرد، داواشی لە جەماوەری پارتی کرد، بە گڕوتینەوە بەشداری دەنگدان بکەن و دەنگ بە لیستی 275ـی پارتی بدەن.

وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ

1 کاتژمێر لەمەوپێش
logo Shape