جومانە غەلای: ئەمڕۆ ئەنجامی دەنگدانی تایبەت بڵاو ناکەینەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند: لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامی گشتیی هەڵبژاردن، ئەنجامی دەنگدانی تایبەتیش بڵاو دەکەینەوە. 

چیرۆکی سەرەکی: پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە سەرانسەری پارێزگاکان بەڕێوەدەچێت، ڕۆژی یەکشەممە بە دەنگدانی تایبەت دەستیپێکرد و ڕۆژی سێشەممەش بە دەنگدانی گشتیی کۆتایی دێت، بۆ ئەو مەبەستەش کۆمیسیۆن سەرجەم ئامادەکارییەکانی تەواوکردووە. 

لێدوانی تایبەت:
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە بنکەکانی دەنگدان بەڕووی ئەندامانی هێزە ئەمنییەکاندا کراونەتەوە کە ژمارەیان زیاتر لە ملیۆنێک و 300 هەزار دەنگدەرە و پێکهاتوون لە؛- پێشمەرگە، وەزارەتی ناوخۆی کوردستان، دژەتیرۆر، وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری عێراق، دەستەی حەشدی شەعبی و دەستەی دەروازە سنوورییەکان، جگە لەوەش زیاتر لە 26 هەزار ئاوارە ئەمڕۆ دەنگ دەدەن و 27 بنکەیان بۆ دابینکراوە.

لەلایەکی دیکەوە: گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق باسی لەوەشکرد، تاوەکو ئێستا هیچ پێشلکارییەک تۆمار نەکراوە، تەنها چەند گرفتێکی هونەری هەبووە, ئەوانیش چارەسەر کراون.

لەبارەی ئەنجامەکانەوە: جومانە غەلای، گوت: ئەمڕۆ ئەنجامی دەنگدانی تایبەت بڵاوناکەینەوە و تەنها ڕێژەی بەشدارییکردن بڵاودەکەینەوە، ئەمەش بۆ ئەوەیە کە کاریگەریی دروست نەکات لەسەر پڕۆسەی دەنگدانی گشتیی کە بڕیارە 11-11-2025 بەڕێوەبچێت. 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ