
دەرکەوتنی هەور لە ئاسمانی تارانی پایتەختی ئێران
ئاڤا نیوز
بە هۆی وشکەساڵی و کەمبارانییەوە دەنگۆی ئەوە لەناو خەڵکی ئێراندا بڵاوبووەتەوە کە وڵاتانی دراوسێ هەورەکانی ئێران دەدزن، بۆیە باران نابارێت، بەرپرسێکی ئێران ئەم دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە، بەڵام ئەگەری هەوڵێکی وا لە داهاتوودا بە دوور نازانێت.
لێدوانی فەرمی: محەممەد مەهدی جەوادیانزادە، سەرۆکی ڕێکخراوی گەشەپێدان و سودوەرگرتن لە تەکنەلۆجیای نوێی ئاو، ڕایگەیاند: "ئەو بانگەشەیەی کە باس لەوەدەکات وڵاتانی دراوسێ هەور لە ئێران دەدزن و هۆکاری وشکەساڵی ئێران دەخەنە ئەستۆی ئەوان ڕاست نییە، بەڵام بەو پێیەی زانستی مرۆڤ هەمیشە لە پێشکەوتندایە، ناتوانرێت هەموو شتێک ڕەت بکرێتەوە.
"دەزانین هەمان ئەو وڵاتانەش ڕووبەڕووی وشکەساڵی و کەمی باران دەبنەوە، هەروەها ڕێژەی بارانبارین لەم وڵاتانەشدا لە هەندێک حاڵەتدا بە ڕێژەی لە سەدا 50 کەمی کردووە."
زانیاریی زیاتر: بە پشتبەستن بە لێکۆڵینەوەکان و پشتڕاستکردنەوەی ڕێکخراوی کەشناسیی جیهانی، جوڵاندنی هەورەکان پێویستی بە وزەیەکی زۆر هەیە کە هێشتا لە چوارچێوەی هێزی مرۆڤدا نییە.
ئەمەش بزانە: ئێران ڕووبەڕووی کێشەی بێبارانی و وشکەساڵی بووەتەوە و ئەمەش کێشەیەکی گەورەی بۆ دانیشتووانی ئەو وڵاتە درووست کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
لە ژاپۆن هۆشداریی تسۆنامی دەدرێت
- عێراق
- 39 خولەک لەمەوپێش
یۆنامی داوا لە عێراقییەکان دەکات بەشداریی لە پڕۆسەی هەڵبژاردن بکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
37 خولەک لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ بەشداریی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
لە ژاپۆن هۆشداریی تسۆنامی دەدرێت
- عێراق
- 39 خولەک لەمەوپێش
یۆنامی داوا لە عێراقییەکان دەکات بەشداریی لە پڕۆسەی هەڵبژاردن بکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی باڵای یەکێتی لە دهۆک وازی لە حزبەکەی هێنا و بووە پارتی





