شارەوانی هەولێر هەڵمەتی کۆکردنەوەی دروشمەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات

شەیری بکە لە:
شارەوانی هەولێر هەڵمەتی کۆکردنەوەی دروشمەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات

هەڵمەتی پاککردنەوەی شەقامەکانی هەولێر لەلایەن ژینگەپارێزانەوە

ئاڤا نیوز

ماوەی 37 ڕۆژ کاندید و لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە پرۆسەی هەڵبژاردن، پۆستەر و دروشمەکانیان لە شەقامەکانی هەولێر بڵاوکردووەتەوە، بە مەبەستی پاککردنەوە و کۆکردنەوەشیان لەسەر شەقامەکان شارەوانی هەولێر هەڵمەتێکی بەرفروانی دەستپێکردووە. 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی 11-11-2025 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق ئەنجامدرا، بۆ ئەوەی ژینگە و سیمای شار بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی، دوای تێپەڕبوونی یەک کاتژمێر لە کۆتاییهاتنی پڕۆسەی دەنگدانی گشتی، شارەوانی هەولێر هەڵمەتێکی بۆ پاککردنەوەی شەقامەکانی شار دەستپێکرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: پارێزگای هەولێر بڵاویکردووەتەوە، تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانی بە هاوبەشی لەگەڵ فەرمانگەی ژینگەپارێزی و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی دیکە،  هەڵمەتێكی بەرفراوانیان ئەنجامدا بۆ پاککردنەوەی شەقام و شۆستەکانی شار، سەرجەم پۆستەری كاندیدەكان و لۆگۆ و دروشم و ئاڵای لایەنە سیاسیە بەشداربووەكانی هەڵبژاردنیان هەڵگرت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ