دڵشاد شەهاب: لە هەرێمی کوردستان پرۆسەیەکی هەڵبژاردنی سەرکەوتووانەمان ئەنجام دا

شەیری بکە لە:
دڵشاد شەهاب: لە هەرێمی کوردستان پرۆسەیەکی هەڵبژاردنی سەرکەوتووانەمان ئەنجام دا

دڵشاد شەهاب، ئەندامی کۆمیەتی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان

ئاڤا نیوز

دڵشاد شەهاب، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دەڵێت: هەڵمەتێکی هەڵبژاردن و پرۆسەیەکی سەرکەوتوو لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، ئەو پشتیوانیەی خەڵکیش بۆ پارتی چاوەڕوانکراو بوو.

وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشەممە 11-11-2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، کە ڕێژەی بەشداریکردن لە عێراق 55٪ بوو، لەو نێوەندەدا پارتی توانی ئاڵنگاری "یەک ملیۆن دەنگ و زیاتر" بباتەوە و بەپێی ئەنجامە بەراییەکان ملیۆنێک و 75 هەزار و 840 دەنگی بەدەستهێناوە.

لێدوانی فەرمی: دڵشاد شەهاب، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاڤا میدیای گوت: پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان دەکەم، هەڵمەتێکی هەڵبژاردن و پرۆسەیەکی سەرکەوتوو لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، هەموو ڕکابەرەکان زۆر بە ئازادانە بەرنامەی خۆیان خستەڕوو، چالاکی خۆیان ئەنجامدا.


بەشێکی دیکەی قسەکانی دڵشاد شەهاب؛- 

-    یەکێک لە ئاماژە هەرە دڵخۆشکەرەکان ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان ساڵ بە ساڵ ڕاهاتنێکی گەورەی کۆمەڵگای کوردستان لەسەر ململانێیەکی دیموکراسیانە و شارستانیانە هەیە، ئەوە جێگەی شانازییە بۆ هەموومان.

-    ئەو پشتیوانیەی خەڵکی کوردستان و دڵسۆزانی پارتی بۆ ئێمە نامۆ نەبوو، بەڵکو چاوەڕوانکراو بوو،  لەبەر ئەوەی پارتی بەرنامەیەکی ڕوونی هەبووە، پارتی هیچ دوو دڵ نەبووە لە خستنەڕووی هەموو حەقیقەتەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە.

-    دەنگدەران و دڵسۆزانی پارتی لەپاڵ بابەتی هەڵبژاردن و دەنگدان بۆ پارتی، پرسێکی گرنگ کۆی کردبوونەوە، هەموویان ئامانجێکیان هەبوو، پاڵنەرێکیان بۆ سەرخستنی پارتی هەبوو.

-    ئەم سەرکەوتنە، سەرکەوتنێکی زۆر گەورەیە، لەهەمان کات ئەرکێکی زۆر قورسە.

-    سەرەڕای ئەو بارودۆخە کە هەموو شتێکیان لە دژی ئێمە بەکاردەهێنا، لە نەناردنی مووچە و دژایەتی کردنی حکومەتی ئێمە و ئەزیەتدانی خەڵکی کوردستان، بەڵام نەیانتوانی بەرەوپێشچوونی پارتی ڕابگرن، نەیانتوانی کاروانی خزمەتکردن و ئاوەدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕابگرن کە نمونەیەکی جوانی حوکمڕانی کوردستانە.

-    ئێستا بەرپرسیارییەتی ئەو خەڵکە لە ئەستۆی ئێمەیە، ئێمەش بە هەموو توانامانەوە کاردەکەین و بێگومان لە ئاست ئەو متمانەیە دەبین، پێویستە بە جۆرێک کار بکەین لە ئاییندە خەڵکی زیاتر دەنگ بە پارتی بدات.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ