بەراورد بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەنگی پووچەڵ لەم هەڵبژاردنە زیادیکردووە

شەیری بکە لە:
بەراورد بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەنگی پووچەڵ لەم هەڵبژاردنە زیادیکردووە

زیادبوونی دەنگی پووچەڵ لە سلێمانی

ئاڤا نیوز

بەگوێرەی ئەو داتایانەی دەست ئاڤا کەوتوون، لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، بەروارد بە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، دەنگی پووچەڵ لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان زیاترە و جیاوازییەکە نزیکەی 20 هەزار دەنگە.

وێنە گەورەکە: ساڵی ڕابردوو هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، سەرووی 187 هەزار دەنگی پووچەڵ لە چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان تۆمارکران، ئەمساڵ ڕێژەکە بەرزبووەتەوە.

زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا، ڕێژەی دەنگە پووچەڵەکان لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان، 206 هەزار و 222 دەنگی پووچەڵ تۆمارکراون، کە ڕێژەکەی بەراورد بە هەڵبژاردنی ساڵی ڕابردوو نزیکەی 20 هەزار زیاترە.

ژمارەکان وادەڵێن: لەم هەڵبژاردنە 206 هەزار و 222 دەنگی پووچەڵ تۆمارکراون، لە کاتێکدا هەڵبژاردنی ساڵی ڕابردوو 187 هەزار دەنگی پووچەڵ هەبوون، ڕێژەکە بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکان دابەش دەبێت:-
هەولێر: دەنگی پووچەڵ 91 هەزار و 821 دەنگ لەم هەڵبژاردنە تۆمارکراوە، بەڵام ساڵی ڕابردوو 86 هەزار دەنگ بووە.

سلێمانی: دەنگی پووچەڵ 92 هەزار و 778 دەنگ لەم هەڵبژاردنە تۆمارکراوە، بەڵام ساڵی ڕابردوو 71 هەزار دەنگ بووە.

دهۆک: دەنگی پووچەڵ 21 هەزار و 603 دەنگ لەم هەڵبژاردنە تۆمارکراوە، بەڵام ساڵی ڕابردوو 30 هەزار دەنگ بووە.

باکگراوند: ڕۆژی 11-11-2025 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق ئەنجامدرا، ڕێژەی 54٪ـی دەنگدەران لە سەرتاسەری عێراق بەشداربوون. پارتی دیموکراتی کوردستان توانی یەک ملیۆن و 75 هەزار و 840 دەنگ بەدەستبهێنێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ