نەتەوەیەکگرتووەکان داوا دەکات حکومەتی عێراقی بەشێوەیەکی ئاشتییانە پێکبهێنرێت

شەیری بکە لە:
نەتەوەیەکگرتووەکان داوا دەکات حکومەتی عێراقی بەشێوەیەکی ئاشتییانە پێکبهێنرێت

لۆگۆی نەتەوەیەکگرتووەکان و بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن

ئاڤا نیوز

نەتەوەیەکگرتووەکان ستایشی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق دەکات و داوای پێکهێنانی حکومەت بەشێوەیەکی ئاشتییانە دەکات.

لێدوانی فەرمی: ستیفان دوجاریک، وتەبێژی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، ڕایگەیاند: گوتێرێز ستایشی بەڕێوەچوونی هێمنانەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق دەکات و  داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات ڕۆحی ئاشتی و ڕێزگرتن لە پرۆسەی هەڵبژاردن بپارێزن، کار بکەن بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق لە کاتی خۆیدا و بەشێوەی ئاشتییانە بە جۆرێک کە ڕەنگدانەوەی ئیرادەی خەڵکی عێراق بێت و لەگەڵ خواستەکانیان بۆ سەقامگیری و گەشەسەندن بگونجێت. 

زانیاریی زیاتر: نەتەوەیەکگرتووەکان پشتیووانی بەردەوامی خۆی بۆ عێراق دووپاتکردەوە لە چەسپاندنی دەستکەوتە دیموکراسیەکان و بنیاتنانی داهاتوویەکی ئارام و خۆشگوزەران.

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ