ئاڤا نیوز
بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتی دووپاتی دەکاتەوە، لەسەرجەم بازنەکان ڕێژەی دەنگەکانیان زیادی کردووە، بەپێی ئەو ئەنجامانەی تاوەکو ئێستا دەستیان کەوتووە، پارتی 30 کورسی هەیە و ئەگەری هەیە ببێتە 29 یان 31 کورسی.
وێنە گەورەکە: پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگی بەدەستهێنا، بەپێی داتا و ئامارەکانی هەڵبژاردن پارتی لە نێوان 29 بۆ 31 کورسی بەدەست دەهێنێت.
لێدوانی فەرمی: د. جەعفەر ئیمینکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاڤا میدیای گوت: لە هەموو پارێزگاکان دەنگی پارتی زیادی کردووە، لە سلێمانی 13٪ـی دەنگەکانمان زیادی کردووە، لە کەرکووک 16٪ زیادی کردووە، لە دهۆک و هەولێر و نەینەوا و هەڵەبجەش ژمارەی دەنگەکانمان زیادی کردووە.
- زیادبوونی دەنگەکانی پارتی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، خەڵک متمانەی زیاتری بە پارتی و کردارەکانی پارتی و خزمەتگوزارییەکانی پارتی و هەڵویستەکانی پارتی هەیە، خەڵک متمانەی بە پارتی هەیە زیاتر خزمەتییان بکات و داکۆکی لە مافەکانیان بکات، بۆیە خەڵک بە هۆشیارییەوە دەنگی بە پارتی داوە.
- پارتی 30 کورسی بەدەست دەهێنێت، ئەگەر هەیە ببێتە 29 یان ببێتە 31، لە دهۆک نۆ کورسیمان هەیە و بە نزیکەیی ئەوە یەکلایی بووەتەوە، لە هەولێر 10 کورسی مسۆگەرە، لە سلێمانی دوو کورسیمان هەیە، هەرچەندە مافی ئێمە سێ کورسی بوو بەڵام بەهۆی زۆری ڕکابەری کورسیمان بە گوێرەی دەنگەکانمان نەبوو، لە کەرکووک دوو کورسیمان هەیە ئەگەر هەیە ببێتە سێ، لە کەرکووک نزیکەی شەست هەزار دەنگمان هێناوە، ئێمە لە دیالە کورسی دەبەین، بەڵام لە سەڵاحەددین چانسمان کەمترە، لە نەینەوا شەش کورسیمان مسۆگەرە و ئەگەری بەهێز هەیە کورسی حەوتەم بەدەستبهێنین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
سوپای عێراق: لە سەر شەڕەکەی کەرکووک گەیشتووینەتە ئەنجامی ورد
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: پابەندین بە ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە: بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە سەرانسەری عێراق
36 خولەک لەمەوپێش

بە وێنە؛ ڕووماڵە تایبەتەکەی ئاڤا بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لیژنەی باڵای ئەمنی هەرێمی کوردستان: پرۆسەی هەڵبژاردن سەرکەوتووانە تێپەڕی
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
10 تشرینی دووەم

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
10 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
سوپای عێراق: لە سەر شەڕەکەی کەرکووک گەیشتووینەتە ئەنجامی ورد
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: پابەندین بە ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کادیرێکی پارتی لە سلێمانی دەڕفێنرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەرع: ئێران و حیزبوڵامان لە سووریا دەرکرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە لەبارەی هەڵبژاردنەوە






