
, موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە
ئاڤا نیوز
ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، ڕەخنە لە نوێنەری ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی دەگرێت و لێی دەپرسێت "ئایا سەرکەوتنی باشترینەکان لەژێر کاریگەری دەوڵەتی قووڵی گەندەڵیدا مومکینە؟". سەدر دووپاتی دەکاتەوە کە گەندەڵی و چەکی کۆنترۆڵنەکراو گەڕاونەتەوە بۆ ناو وڵات.
چیرۆکی سەرەکی: عەبدولمەهدی کەربەلایی، نوێنەری ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە کەناڵی کەربەلا پەخش کرا، ڕەخنەی لەو کەسانە گرت کە بایکۆتی هەڵبژاردن دەکەن و هانی خەڵکی دا بەشدار هەڵبژاردن بکەن و ڕوونی کردەوە بایکۆتکردن سوودی نییە بۆ ڕێگریکردن لە گەندەڵکاران.
بڵاوکراوەی فەرمی: ساڵح محەممەد عێراقی، لە پۆستێکیدا بە ناوی "گلەیی دۆستێک"، لەسەر زاری سەدر گواستوویەتییەوە، "جەنابی شێخ ئەگەر شوێنکەوتووانت دەنگیان بە چاکەکاران بدایە و وازیان لە گەندەڵکاران بهێنایە، ئایا ئەوە بە مانای پێکهێنانی حکومەتێکی چاک دێت؟ ئایا کاریگەری و زاڵبوونی دەوڵەتی قووڵی گەندەڵت لەسەر جومگە و بەشەکانی هەڵبژاردن لەبیر کردووە؟" هەروەها ئەوەشی نووسیوە "سەرکەوتنی چاکەکاران لەژێر ئەو زاڵبوونەدا شتێکی دوورە".
لەهەمان کاتدا: دەشڵێ: "تەنانەت ئەگەر چاکەکاران چەند کورسییەکیان بەدەستبهێنایە، ئەوا دواتر ناچار دەبوون هاوپەیمانی لەگەڵ گەندەڵکاران و ڕووخسارە کۆنەکان بکەن بۆ پێکهێنانی حکومەت و دابەشکردنی پشک و دەستکەوتەکان، بەمەش تووشی گەندەڵی دەبوون و لە داهاتوودا نەگونجاو دەبوون."
درێژەی پەیامەکەی ساڵح محەممەد عێراقی لەسەر زاری سەدر بۆ نوێنەرەکەی سیستانی:
- ئێمە چاوەڕوانی باشترینمان لێدەکردیت بۆ ڕزگارکردنی عێراق لە چنگی گەندەڵکاران و پاککردنەوەی مەزهەب لە گەندەڵی و فەساد.
- تەنانەت ئەگەر کەناڵەکەش سزای خۆی وەرگرتبێت لەسەر کارە تاکەکەسییەکەی، ئەوا چەکی کۆنترۆڵنەکراو و میلیشیاکان گەڕاونەتەوە بۆ دابەشکردنی دەسەڵات و گەندەڵیش گەڕاوەتەوە و لە جەستەی نیشتماندا دزە دەکات.
- ئێمە هی خودایین و بۆ لای ئەو دەگەڕێینەوە... شێخەکەمان سوپاس، دوا نزای ئێمە ئەوەیە کە ئەم خەم و ناخۆشییە لەسەر ئەم گەلە هەڵبگری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئەفسەرێکی ڕۆبۆت بەشداری لە پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنی عێراق کرد
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستانی داوای پاراستنی مافی قوربانییانی دەستی ڕژێمی سەدام دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ وشکەساڵییەکی سەخت ڕووبەڕووی ڕەزە ترێیەکانی فەرەنسا بووەتەوە
36 خولەک لەمەوپێش

ئەفسەرێکی ڕۆبۆت بەشداری لە پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنی عێراق کرد
49 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە: بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە سەرانسەری عێراق
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ ڕووماڵە تایبەتەکەی ئاڤا بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

لیژنەی باڵای ئەمنی هەرێمی کوردستان: پرۆسەی هەڵبژاردن سەرکەوتووانە تێپەڕی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئەفسەرێکی ڕۆبۆت بەشداری لە پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنی عێراق کرد
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستانی داوای پاراستنی مافی قوربانییانی دەستی ڕژێمی سەدام دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی سیخوڕیی ئەمریکی-ئیسرائیلی ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای عێراق: ئەو سەربازەی هێرشی کردە سەر گەنجە کوردەکە دەستگیر کراوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای عێراق: لە سەر شەڕەکەی کەرکووک گەیشتووینەتە ئەنجامی ورد






