ئاژانسی وزەی ئەتۆم داوایەک لە ئێران دەکات

شەیری بکە لە:
ئاژانسی وزەی ئەتۆم داوایەک لە ئێران دەکات

دیمەنێک لە وێستگەیەکی ئەتۆمی ئێران؛ وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم داوا لە ئێران دەکات ڕێگەیان بدەن پشکنین بۆ کۆگاکانی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئەو وڵاتە بکەن، بە تایبەت ئەو یۆرانیۆمەی کە ڕێژەی پیتێنراوی بەرزە.

وێنە گەورەکە: ناکۆکییەکان لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بەردەوامن و وڵاتانی ڕۆژئاوا نیگەرانن لە پێشکەوتنەکانی ئێران لە بواری پیتاندنی یۆرانیۆمدا.

زانیاریی بەدەستهاتوو: لە ڕاپۆرتێکدا کە ئاژانسی فرانس پرێس دەستی کەوتووە و هێشتا بە فەرمی بڵاونەکراوەتەوە، هاتووە، زۆر پێویستە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بتوانێت لە زووترین کاتدا پشکنین بۆ کۆگاکانی ماددە ئەتۆمییە ڕاگەیێنراوەکانی ئێران بکات. هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە کۆگای یۆرانیۆمی نزیک لە ئاستی دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی جێگای نیگەرانییەکی زۆرە.

ئەمەش بزانە: نوێنەرانی ئێران، ڕووسیا و چین لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا لەگەڵ ڕافائیل گرووسی، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم کۆبوونەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ