پارتی: ژمارەی کورسییەکانمان گەیشتووەتە 30 کورسی

شەیری بکە لە:
پارتی: ژمارەی کورسییەکانمان گەیشتووەتە 30 کورسی

ئاڤا نیوز

 

بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان تایبەت بۆ ئاڤا ئاشكرای دەكات، ژمارەی کورسییەکانیان گەیشتووەتە 30 کورسی؛ دوای ئەوەی كاندیدێكیان لە پارێزگای دیالە دەنگی پێویستی بەدەستهێنا.

 

وێنە گەورەكە: پارتی دیموكراتی كوردستان، حیزبی ژمارە یەكی هەموو عێراقە و لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگەكانی لە دەنگی سەرجەم حیزبەكانی دیكە زیاترە و، بەپێی ئەنجامە بەراییەكان؛ متمانەی یەك ملیۆن و 80 هەزار و 616 دەنگدەری بەدەستهێناوە.

 

لێدوانی فەرمی؛ جەعفەر ئیمینکی، بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، بە بردنەوەی كورسییەكی دیكە لە پارێزگای دیالە، ژمارەی کورسییەکانمان گەیشتووەتە 30 کورسی و ئێستا ئەم ژمارەیە یەكلابووەتەوە.

 

زانیاریی زیاتر: ئەو كاندیدەی پارتی كە لە پارێزگای دیالە كورسیی پەرلەمانی بردووەتەوە، ناوی نازك ئەحمەدە، كاندیدی ژمارە 8 بوو لە لیستی 241ـی هاوپەیمانیی عەزم بە سەرۆكایەتیی موسەننا سامەڕائی، كە لە كۆتای ئافرەتی بازنەی دیالە سوودمەند بوو و گەیشتە پەرلەمانی عێراق.

 

پارتی دیموكراتی كوردستان لە بازنەی هەولێر 10 كورسی، لە سلێمانی 2 كورسی، لە دهۆك 9 كورسی، لە كەركووك 2 كورسی، لە نەینەوا 6 كورسی مسۆگەركردووە، كۆی گشتی دەكاتە 29 كورسی و بەو كورسییەی دیالە، ژمارەی كورسییەكانی گەیشتە 30 كورسی.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ