ژمارەی دەنگی لایەنە کوردستانییەکان بەپێی دەنگە جیاکراوەکان

شەیری بکە لە:
ژمارەی دەنگی لایەنە کوردستانییەکان بەپێی دەنگە جیاکراوەکان

ئاڤا نیوز

بەگوێرەی دوایین ئەنجامی جیاکراوە کە کۆمیسیۆن بڵاوی کردووەتەوە، لە شەش پارێزگا، پارتی زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگی لە هەڵبژاردنەکانی عێراق بەدەستهێناوە و لە پلەی یەکەمدایە، یەکێتیش لە پلەی دووەمدایە بە بەدەستهێنانی زیاتر لە 604 هەزار دەنگ.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە، دەنگدانی گشتی لە سەرانسەری عێراق بۆ پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، تێیدا زیاتر لە 20 ملیۆن کەس مافی دەنگدانی هەبوو، ڕێژەی بەشداری 54.35% بوو.

ژمارەکان وا دەڵێن: ئاڤا وردەکاری دەنگی جیاکراوەی لایەنەکان تا ئێستا بڵاودەکاتەوە و بەمجۆرەیە:

پارتی؛ ملیۆنێک و 99 هەزار و 914 دەنگ
یەکێتی؛ 604 هەزار و 725 دەنگ
یەکگرتوو؛ 166 هەزار و 904 دەنگ
هەڵوێست؛ 156 هەزار و 978 دەنگ
نەوەی نوێ؛ 139 هەزار و 186 دەنگ
کۆمەڵی دادگەری؛ 49 هەزار و 754 دەنگ
بەرەی گەلەکەمان؛ 20 هەزار و 931 دەنگ

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ