
کار و پڕۆژەکانی مەسرور بارزانی دەنگی پارتی لە هەڵبژاردن زیادکرد
لە هەڵبژاردنی ئەم جارە یەکێک لە سوپڕایزەکان، یەک ملیۆن دەنگی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، نەک ئەوەی چۆن پارتی یەک ملیۆن دەنگ زیاتری هێنا، بەڵکو ئایا پارتی چۆن دڵنیابوو لە بەدەستهێنانی یەک ملیۆن و زیاتری دەنگ کە هەر پێش هەڵبژاردنەکە بانگەشەی بۆ کرد.
ئەگەر سەرنج بدەین بەتایبەت لە پارێزگای دهۆک دەنگی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرسوڕهێنەرانە هەڵکشاوە، ڕاستە ئەو ناوچەیە ناوچەی جێنفوزیی تەقلیدیی پارتییە هەر لە کۆنەوە، بەڵام خۆ دەبێت پاڵنەرێک هەبێت خەڵکەکە نەک دووبارە دەنگ بدەنەوە بەڵکو زیاتریشی بکەن.
پارتی سەرەڕای ئەو فشارانەی خرایە سەر حکومەتەکەی لە بەغداوە و لەناوەوەش، بەڵام لەناوچەکانی دەسەڵاتی و لە کۆی ناوچەکانی هەرێم و عێراق دەنگی زیادی کردووە و کەمی نەکردووە، بەڵکو زیادکردنەکە بەشێوەیەکی زۆر گەورەترە لە پانتایی جەماوەریی حیزبی پارتەکە.
ئاخر زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگ هیچ کەس لە عێراقدا نەیهێناوە بەڵکو بە هەموو حیزبەکانی کوردستان بە یەکێتیشەوە نەیانهێناوە.
حیزبەکانی باشوور و ناوەڕاستیش کە زۆرترین رێژەی دەنگدەری تێدایە، نەک ئەم ژمارەیان نەهێناوە بەڵکو بەلاشیدا نەچوون.
دیارە هۆکار زۆرن بۆ ئەم زیادبوونە بەڵام یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم زیادبوونە، بەڕایی چاودێران یەکێک لە هۆکارە دیارەکان لە ئێستادا پەیوەندیی بە کار و پرۆژەکانی سەرۆکوەزیران بارزانییەوە هەیە کە هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونییەوە، سوێندی خزمەت و ئاوەدانی و بوونیادنانی ژێرخانی ئابووری کوردستانی دا و رایگەیاند: ئەگەر خزمەتمان کرد دەنگمان پێ بدەن، ئەگەر کەمتەرخەمیش بووین سزامان بدەن.
مەسرور بارزانی سەرەڕای هەمو ئاڵێنگارییەکان، بەتایبەت ئاڵێنگاریی مووچەیە کە ناو بەناو لە بەغداوە زیندوو دەکرایەوە، بەڵام ئەو ئازایانە ئەم سوێندەی بردە سەر و ئەو بەڵێنەی بە خەڵکی کوردستانی دابوو جێبەجێی کرد، بۆ ئەمەش کار و پڕۆژەکانی لە کابینەی نۆیەم بەڵگەن.
ئەوەش کە خەڵک لە حکومەت و کابینەکانی دەوێت کار و خزمەت و چارەسەری کێشەکانە، هەر بۆیە زۆر ڕاشکاوانە دەتوانین بڵێین: دەنگی سەروو ملیۆنی پارتی بەشی هەرەگەورەی پەیوەستە بە هەموو ئەو پڕۆژانەوە کە حکومەت لەم ماوەیەدا ئەنجامی داوە، کە بەشێکی گەورەیان پرۆژەی ژێرخانی و بوونیادیین وەک کارەبا و ئاو و رێگاوبان.
کەواتە یەکێک لە گۆڕانکارییەکان بۆ لەمەودوا لە هاوکێشەی دەنگدان چاوکراوەیی دەنگدەرە بۆ خزمەت و کار، نەک پاڵنەرەکانی دیکە.
پاڵنەری دیکە کە لە زۆربەی هەلبژاردنەکانی دیکە کاریگەربوون وەک پاڵنەری حیزبی و ئایدۆلۆژی و مێژوویی، مەسرور بارزانی دەنگدەرانی بەرەو ئەوە ئاڕاستە کرد کە ئەگەر حکومەت کاری کرد پشتیووانی بکەن، ئەمەش واتای ئەوەیە ئەگەر حکومەت لە ئاستیی بەرێوەبردنی کارەکانی نەبوو سزای بدات.
ئەمە هاوکێشەی ڕاستەقینەی نێوان دەنگدەر و پارت و لیستەکانە، نەک هیچ پەیوەستبوونێکی دیکەی ئایدۆلۆژی، حیزبی، خێڵەکی.
بانگەشەی پارتی دیموکراتی کوردستان، پشت ئەستوور بوو بە خزمەت و کار و پرۆژەکانی مەسرور بارزانی، هەر بۆیە بنەمای ئەم بانگەشەیە ئەوە نەبوو کە بەڵێن بدات بەڵکوو ئاماژەدان بوو بەوەی کە کراوە.
کار و پرۆژە و سیاسەتی کابینەی نۆیەم، نەک هەر بوو بە دەستکەوت بۆخۆی بەڵکو کۆی گۆڕەپانی سیاسی هەرێمیشی زیندوو کردەوە، تەنانەت نەیار و ئۆپۆزسیۆنیشی گەرمکردەوە، بەشێوەیەک سەرەڕای نەدانی مووچە سەرەڕای هەموو ئەو دژایەتییە، کەچی بەشداریی سیاسی و دەنگدەران لە هەرێم زۆر زیاتر بوو لە کۆی عێراق، ئەمەش ئاماژەی ئەوەیە کە دۆخی سیاسی کوردستان زیندووترە لە عێراق.
کار و پرۆژە و خزمەتی حکومەت، ڕکابەری، ڕەخنە، دروشمکاری و تانەدانی نەیارەکان گەمەی هەڵبژاردنی گەرمکرد لە کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا

دهۆک و واسیت؛ جیاوازیی نێوان هەراجی دەنگی هاونیشتمانیان و ستراتیژی نیشتمانی
12 تشرینی دووەم

بانگەشەی هەڵبژاردن و ئەتەکێتی وتاردان
10 تشرینی دووەم

سەرۆكوەزیرانی هەمووان ڕێگەنادات مەشخەڵی "نەورۆز" بكوژێتەوە
4 تشرینی دووەم
فیستیڤاڵی هەنار ژیاندۆستیی و مەزنی شارێک نیشاندەدات
2 تشرینی دووەم

غیابی پەروەردە و فێرکردن لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا
1 تشرینی دووەم

چاکسازیی بانکی لە عێراق و هەرێمی کوردستان: ئاییندەیەک لە نێوان چەکوش و سندان و پرسیارە چارەنووسسازەکان
1 تشرینی دووەم

هەڵبژاردن لە عێراق.. دیموکراسییەکی بێ دەرئەنجام و دەنگدانێکی بێ بەها
1 تشرینی دووەم

شۆڕشی ئاوەدانی مەسرور بارزانی
23 تشرینی یەکەم

هات.. دەستی ئاوەدانی مەسرور بارزانی بەرەو سلێمانی هات
19 تشرینی یەکەم

"كردمان، نەک دەیكەین"؛ قۆناغی نوێی بانگەشەی هەڵبژاردن
15 تشرینی یەکەم
- بیروڕا
- 10 تشرینی دووەم
بانگەشەی هەڵبژاردن و ئەتەکێتی وتاردان
- بیروڕا
- 2 تشرینی دووەم
فیستیڤاڵی هەنار ژیاندۆستیی و مەزنی شارێک نیشاندەدات





