مالیكی سەرۆكایەتیی یەكەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەكات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا نیوز
بەو پێیەی بەتەمەنترین كاندیدی سەركەوتووی ئەم هەڵبژاردنەیە، نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عێراق لە دوو خولدا، ئەگەر بچێتە پەرلەمان، سەرۆكایەتیی یەكەم دانیشتنی ئەم خولەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەنێو 329 كاندیدی سەركەوتووی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا كە پێشتریش دووجار سەرۆكوەزیرانی عێراق بووە، بە تەمەنترین كاندیدی دەرچووە لەنێو بەربژێرە سەركەوتووەكان و ئێستا تەمەنی 75 ساڵە، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش، تاوەكو هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی خولی نوێی پەرلەمان و ڕاسپاردنی لایەنی براوەی یەكەمی هەڵبژاردن بە دیاریكردنی دەستەی سەرۆكایەتییەكە، بەتەمەنترین كاندیدی دەرچوو، سەرۆكایەتیی یەكەم دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران دەكات.
زانیاریی زیاتر: نوری مالیكی لە بازنەی بەغدا كاندید بوو و سەرۆكی لیستی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بوو لە بازنەی بەغدا، بەپێی ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی كۆمیسیۆن 68 هەزار و 785 دەنگی هێناوە و لەسەر ئاستی زۆرترین دەنگی كاندیدەكان، لە پلەی چوارەم دێت، لیستەكەشی بە بردنەوەی زیاتر لە 742 هەزار دەنگ بووە خاوەنی (28) كورسیی پەرلەمانی.
ئەمەش بزانە: نوری مالیكی لەماوەی ڕابردوودا، دووجار سەرۆكوەزیرانی عێراق بووە لە ساڵانی 2005 تاوەكو 2009 وە لە خولی دووەمیش لە ساڵانی 2009 بۆ 2014، سەرۆكوەزیرانی عێراق بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 خولەک لەمەوپێش
سێ وەزیری کابینەی پێشوو بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەرنەچوو
- ببینە و ببیستە
- 33 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
- عێراق
- 35 خولەک لەمەوپێش
شارەزایەکی دەستووری: حکومەتی ئێستای سوودانی دەبێتە کاربەڕێکەر
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
داوا دەکرێت پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
33 خولەک لەمەوپێش

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شەپۆلێکی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەیە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ وشکەساڵییەکی سەخت ڕووبەڕووی ڕەزە ترێیەکانی فەرەنسا بووەتەوە
12 تشرینی دووەم
- عێراق
- 4 خولەک لەمەوپێش
سێ وەزیری کابینەی پێشوو بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەرنەچوو
- عێراق
- 35 خولەک لەمەوپێش
شارەزایەکی دەستووری: حکومەتی ئێستای سوودانی دەبێتە کاربەڕێکەر
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
داوا دەکرێت پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: تا ئێستا هیچ سکاڵایەکی کاریگەر لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان نییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێمن هەورامی: پارتی بە زیادبوونی 400 هەزار دەنگ وەڵامی نەیارەکانی دایەوە






