سێ وەزیری کابینەی پێشوو بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەرنەچوو
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

پرۆسەی جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکان لە لایەن کارمەندانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ڕاگەیاندی دەرەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، سێ وەزیری حکومەتەکەی سوودانی نەیانتوانی دەنگی پێویست بۆ کورسی پەرلەمان بەدەستبهێنن، بەمەش دەبێت تا چوار ساڵی دیکە چاوەڕوانبن تاوەکو دووبارە شانسیان تاقیبکەنەوە.
وێنە گەورەکە: شەوی چوارشەممەی ڕابردوو کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەنگی هاوپەیمانی و حیزب و کاندیدی تاکی لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 11ـی ئەم مانگەی بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ئەنجامەکانیش هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، پارتی دیموکراتی کوردستان و حیزبی تەقەدووم زۆرترین دەنگیان لەسەر ئاستی عێراق بەدەستهێناوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ئەنجامەکانی کۆمیسیۆن: ئەحمەد فەکاک بەدرانی، وەزیری ئێستای ڕۆشنبیری عێراق و کاندیدی حیزبی تەقەدوومی حەلبووسی لەپارێزگای نەینەوا، دەنگی پێویستی بەدەستنەهێناوە تا ببێتە پەرلەمانتار چونکە لە ئاستی لیستەکەیی لەپلەی حەوتەم هاتووە کە 7201 دەنگی هێناوە، بەڵام لیستەکەی تەنیا چوار کورسی لەو پارێزگایە بەدەست هێناوە، بەوپێیەش وەزیری ڕۆشنبیری عێراق بۆ پەرلەمان دەرنەچوو و ناچێتە پەرلەمان.
حەیان عەبدولغەنی، وەزیری ئێستای نەوتی عێراق و سەرۆکی لیستی دەوڵەتی یاسا لەبازنەی بەسرە ئەویش دەنگی پێویستی بۆ پەرلەمان بەدەست نەهێنا چونکە لیستەکەی تەنیا دوو کورسی بەدەستهێنا ئەویش لەپلەی چوارەم هات کە 6351 دەنگی هێنا و لەپرۆسەکە دوورخرایەوە.
ئەحمەد موبەرقەع، وەزیری لاوان و كانديد دەولەتی یاسا لە پارێزگای بەغدا، ئەویش دەبێت بەهەمان شێوەی ئەو دوو وەزیرە چوار ساڵی دیکە چاوەڕوان بێت، چونکە تەنیا 4652 دەنگی بەدەستهێنا و نابێتە پەرلەمانتار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی سووریا لە لەندەن کرایەوە
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئەڵمانیا بۆ ئۆکراینا: با پیاوە گەنجەکانتان نەیەن بۆ وڵاتەکەمان
- ببینە و ببیستە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی دەستووری: حکومەتی ئێستای سوودانی دەبێتە کاربەڕێکەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
42 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

شەپۆلێکی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەیە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی سووریا لە لەندەن کرایەوە
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئەڵمانیا بۆ ئۆکراینا: با پیاوە گەنجەکانتان نەیەن بۆ وڵاتەکەمان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی دەستووری: حکومەتی ئێستای سوودانی دەبێتە کاربەڕێکەر
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
داوا دەکرێت پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: تا ئێستا هیچ سکاڵایەکی کاریگەر لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان نییە





