ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا

شەیری بکە لە:
ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا

سککەی یەک سەنتی ئەمریکا

ئاڤا نیوز


دوای 232 ساڵ لە بەرهەمهێنان و بەکاربردنی، ئەمریکا کۆتایی بە لێدانی سککەی یەک سەنتی هێنا.

هۆکارە زانراوکان: لەبەر کەمبوونەوەی بەهای سککە و بەرزبوونەوەی تێچووی بەرهەمهێنانی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری دا بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکانی وڵات، دوایین گوژمەی سککەی یەک سەنتی لێ بدرێت و چیدی بەرهەم نەهێنرێتەوە.

زانیاریی زیاتر: نزیکەی 300 ملیار سککەی یەک سەنتی لە بازاڕدان و هێشتاش بەهای یاسایی خۆیان هەیە و دەمێنێتەوە.

ئەمەش بزانە: بە هۆی زۆربوونی تێچووەکانەوە، بەرهەمهێنانی یەک سککەی یەک سەنتی 3.69 سەنتی تێدەچوو، هەر بۆیە بڕیار لەسەر ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی درا.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ