پەیامێک لە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییەوە بۆ خەڵکی شاری سلێمانی

شەیری بکە لە:
پەیامێک لە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییەوە بۆ خەڵکی شاری سلێمانی

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێک ئاڕاستەی خەڵکی شاری سلێمانی دەکات و ڕایدەگەیەنێت: سلێمانی وەکوو شارێکی گرنگ و ناوەندێکی دیاریی ڕۆشنبیریی و ئەدەبی و خاوەن مێژوویەکی پڕ لە سەروەریی لە خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستاندا، شایستەی خزمەتگوزاریی زیاترە.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی 14-11-2025 بە بۆنەی 241 ساڵەی ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانی، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێکی تایبەتی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لە خەڵکی ئەو پارێزگایەی هەرێمی کوردستان کرد.

بڵاوکراوەی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە ساڵیادی بوونیادنانی شاری سلێمانیدا ڕایگەیاند: گەرمترین پیرۆزبایی لە خەڵکی خۆشەویستی شاری سلێمانی دەکەم و هیوای پێشکەوتن و گەشەسەندنی زیاتری بۆ دەخوازم.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرۆکوەزیراندا هاتووە: سلێمانی وەکوو شارێکی گرنگ و ناوەندێکی دیاریی ڕۆشنبیریی و ئەدەبی و خاوەن مێژوویەکی پڕ لە سەروەریی لە خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستاندا، شایستەی خزمەتگوزاریی زیاترە و دڵنیایی دەدەین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی زیاتری دانیشتووانی سلێمانی و گشت شار و ناوچەکانی کوردستان.

باکگراوند: 14-11-1784 شاری سلێمانی لەلایەن ئیبراهیم پاشای بابانەوە دامەزراو و پایتەختی میرنشینی بابان لە قەڵاچوالانەوە گوێزرایەوە بۆ گوندی مەڵکەندیی سلێمانی، دواتر هەر زوو کۆشک و سەرای میر و مزگەوت و گەرماو و بازاڕ لە ناوچەکە دروستکرا، کە بەهۆیەوە زۆری نەبرد ناوچەکە بووە مەڵبەندێکی کارگێڕی و ئابووری و ڕۆشنبیریی گرنگ، لەوکاتەوە تاوەکو ئێستا لە ساڵیادی بوونیادنانی سلێمانی، خەڵکی شارەکە بە شێوازی جۆراوجۆر ئەم یادە بەرز ڕادەگرن و چالاکی جۆراوجۆری تێدا ئەنجام دەدەن. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ