سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی بوونیادنانی سلێمانی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی بوونیادنانی سلێمانی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە
ئاڤا نیوز

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی 241 ساڵە بوونیادنانی شاری سلێمانیدا پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە: سلێمانى ناوێكى ديارى مێژووى كولتوورى و سياسيمانه‌، هه‌ميشه‌ كاريگه‌ر و مايه‌ى پێزانين و شانازيى گه‌لى كوردستانه‌.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی 14-11-2025 بە بۆنەی 241 ساڵەی ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانی، نێچیرڤان بارزانی، پەیامێکی تایبەتی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لە خەڵکی ئەو پارێزگایەی هەرێمی کوردستان کرد.

بڵاوکراوەی فەرمی: ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەقی پەیامەکەی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا هاتووە: له‌ يادى 241 ساڵه‌ى بوونیادنانی سلێمانیدا، به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى له‌ شارى هه‌ڵمه‌ت و قوربانى، شارى خۆشه‌ويستى سلێمانى، پایته‌ختی ڕۆشنبيرى، مه‌ڵبه‌ندى ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و له‌ ته‌واوى خه‌ڵكى ئازيزى شار، ده‌كه‌م.

هاوکات لە درێژەی پەیامەکەشدا هاتووە: سلێمانى ناوێكى ديارى مێژووى كولتوورى و سياسيمانه‌، هه‌ميشه‌ كاريگه‌ر و مايه‌ى پێزانين و شانازيى گه‌لى كوردستانه‌، هيواى به‌رده‌واميى پێشكه‌وتن، گه‌شه‌سه‌ندن، ئاوه‌دانى و ئارامى بۆ سلێمانى و هه‌موو كوردستان ده‌خوازم.

باکگراوند: 14-11-1784 شاری سلێمانی لەلایەن ئیبراهیم پاشای بابانەوە دامەزراو و پایتەختی میرنشینی بابان لە قەڵاچوالانەوە گوێزرایەوە بۆ گوندی مەڵکەندیی سلێمانی، دواتر هەر زوو کۆشک و سەرای میر و مزگەوت و گەرماو و بازاڕ لە ناوچەکە دروستکرا، کە بەهۆیەوە زۆری نەبرد ناوچەکە بووە مەڵبەندێکی کارگێڕی و ئابووری و ڕۆشنبیریی گرنگ، لەوکاتەوە تاوەکو ئێستا لە ساڵیادی بوونیادنانی سلێمانی، خەڵکی شارەکە بە شێوازی جۆراوجۆر ئەم یادە بەرز ڕادەگرن و چالاکی جۆراوجۆری تێدا ئەنجام دەدەن. 
شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ