ڕووسیا زیاتر لە 200 درۆنی ئۆکراینا دەخاتە خوارەوە

شەیری بکە لە:
ڕووسیا زیاتر لە 200 درۆنی ئۆکراینا دەخاتە خوارەوە

هێرشی درۆنی هەردوو وڵات بۆ سەر یەکتری

ئاڤا نیوز

بە گوێرەی ڕاگەیێنراوێکی ڕووسیا، هێزەکانی ئەو وڵاتە تەنیا لە یەک شەودا زیاتر لە 200 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیایان خستووەتە خوارەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند: "شەوی ڕابردوو بەرگریی ئاسمانی 216 فڕۆکەی بێ سەرنشینی ئۆکراینییان خستوونەتە خوارەوە کە 66 فڕۆکەیان بەسەر کراسنۆدار کرای و 45 فڕۆکەیان بەسەر ساراتۆڤ لە باشووری ڕووسیا بوون.

لەلایەکی دیکەوە: ئۆکراینا ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو ڕووسیا بە 430 درۆن و 18 مووشەک هێرشی کردووە و بە هۆیەوە چوار کەس کوژراون.

زانیاریی زیاتر: لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی زستان و زیاتربوونی پێویستیی بە وزە، ڕووسیا و ئۆکراینا هێرشەکانیان بۆ سەر ژیرخانی وزەی یەکدی زیاتر کردووە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ