ئەمریکا بە بەهای 330 ملیۆن دۆلار پێداویستیی سەربازی بە تایوان دەفرۆشێت

شەیری بکە لە:
ئەمریکا بە بەهای 330 ملیۆن دۆلار پێداویستیی سەربازی بە تایوان دەفرۆشێت

ئاڵای ئەمریکا و چین و تایوان

ئاڤا نیوز


سەرەڕای ناڕەزاییەکانی چین، بەڵام ئەمریکا گرێبەستی فرۆشتنی کەرەستەی سەربازی بە تایوان واژۆ دەکات.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند: ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر فرۆشتنی پارچەی یەدەگی فڕۆکەی جەنگی بە تایوان بە بەهای 330 ملیۆن دۆلار و ئەمەش یارمەتی تایوان دەدات بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەڕەشەکانی ئێستا و داهاتوودا.

زانیاریی زیاتر: ئەم گرێبەستە یەکەم فرۆشتنی لەو جۆرەیە لە سەرەتای سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپەوە. ترەمپ ئاماژەی بەوە کردووە، شی جینپینگ، سەرۆکی چین، پێی وتووە کە پەکین لە ماوەی سەرۆکایەتیی ترەمپدا تایوان داگیر ناکات.

ئەمەش بزانە: پارچەکان بۆ کارکردنی فڕۆکەکانی ئێف 16 و سی 130 و چەند مۆدێلێکی دیکە پێویستن. 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: چین تایوان بە بەشێک لە خاکی خۆی دەزانێت و ئەگەری بەکارهێنانی هێزی سەربازی بۆ دەستبەسەرداگرتنی بەدوور نازانێت. حکومەتی تایوان ئەو بانگەشەیە ڕەتدەکاتەوە و پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە خەڵکی تایوان تاکە کەسن کە دەتوانن بڕیار لەسەر داهاتووی خۆیان بدەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ