سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
لە سەدەی 19 ئەو کاتەی نالی لە شام دەبێ و زیاتر لە هەزار کیلۆمەتر لە سلێمانی دوور دەبێت، لەنامە شیعرییەکەی بۆ سالم، ئەو کاتەی بیری سلێمانی دەکات، دەنووسێت:
"شارێکە عەدل و گەرمە، لەجێگێکە خۆش و نەرم
بۆ دەفعی چاوەزارە دەڵێن: شاری شارەزوور"
سلێمانی، ئەو شارەی مێژووی دروستبوونی دوو سەدە و نیو دەبێت، بەڵام درەوشاوە و جوانییەکەی بۆ هەمیشە بەسەر ئاسمانی کوردستانەوەیە.
بەدرێژایی 100 ساڵی ڕابردوو، بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەر لەم شارە هەرگیز نەکوژاوەتەوە، هەر بۆیە کە ناوی سلێمانی دێت لەگەڵیدا دەوترێت شاری ڕۆشنبیری. لەلایەکی دیکە لەماوەی ئەو 100 ساڵە ڕۆحی بەرەنگاری و قوربانییدان ئەم شارەی کردووەتە خاوەنی ناسناوی شاری هەڵمەت و قوربانی.
زۆربەی سەرچاوە مێژوویییەکان کۆکن لەسەر ئەوەی شاری سلێمانی ڕۆژی 14-11-1784 لەلایەن ئیبراهیم پاشای بابانەوە ئاوەدان کراوەتەوە و پایتەختی میرنشینەکەی لە قەڵاچوالانەوە گواستووەتەوە سلێمانی، ئیبراهیم پاشا شارەکەی بەناوی باوکیەوە (سلێمان پاشا) ناوناوە. ئێستا 241 ساڵ بەسەر دروستبوونی ئەو شارە ڕەنگینەی کوردستان تێپەڕ دەبێت.
ئەزمەڕ و گۆیژە، سەرچنار و بەردەرکی سەرا ئەو هێما بەرزانەن کە لەگەڵ ناوهێنانیان جوانی و ڕەنگینی سلێمانیت دێنێتە بەرچاو.
ساڵی 1955 بەڵگەنامەیەك لە ڕۆژنامەی ژین لە بڵاوكراوەتەوە، لەو ساڵانە سلێمانی تەنیا لە شەش گەڕەک پێکهاتبوو، ئەوانیش هەریەکە لە گەڕەکەکانی "کانی ئاسکان، گۆیژە، مەڵکەندی، سەرشەقام، چوارباخ، دەرگەزێن، گەڕەکی جوولەکان" کە ئێستا خراوەتە سەر گەڕەکی سەرشەقام.
لە چەقی شار سەرای سلێمانی دەبینیت، میرەکانی بابان لەگەڵ دروستکردنی شاری سلێمانی جێگەیەکیان تەرخان کردووە بۆ بارەگای بەڕێوەبردنی دەسەڵاتەکەیان بەمەش ناسراوە بە سەرا، تا ئەمڕۆش وەک هێمایەکی دیاری ئەم شارە بە بەرزی ماوەتەوە.
لەباسی مێژووی ئەدەبیدا، قوتابخانەیەکی شیعری باڵا، کە وەک پایەی سەرەکی ئەدەبی کوردی تۆمارکراوە لە شاری سلێمانی بووە، قوتابخانەی شیعری بابان کە نالی و سالم و کوردی وەک سێکوچکەی بابان ناویان دێت بۆ هەمیشە بوونیادێکی گەورەیان بۆ ئەدەبی کوردی دانا.
سلێمانی، بەهۆی سرووشتە دڵڕفێن و خەڵکە خاکەڕاییەکەی بووەتە جێگە سەرنجی گەشتیاران لە هەموو لایەکەوە، جگە لەوەی سەدان ساڵە بووەتە لانکەی حەوانەوەی هەزاران ئەهلی دیکەی شارەکانی کوردستان، کە دڵبەستەی ئەم شارە بوون ئیدی بۆ هیچ کوێیەک نەڕۆیشتن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
چەند بەربەستێکی دوو گەڕەکە کوردییەکەی حەلەب لادران
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبەسرە بەهۆی چڕی تەم چەندین ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویاندا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعدی ئەحمەد پیرە: دووبارە لەگەڵ پارتی دادەنیشینەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
21 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
13 تشرینی دووەم

شەپۆلێکی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەیە
13 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
چەند بەربەستێکی دوو گەڕەکە کوردییەکەی حەلەب لادران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعدی ئەحمەد پیرە: دووبارە لەگەڵ پارتی دادەنیشینەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چین دۆزینەوەی گەورەترین کانی زێڕی ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئوردن سێ درۆنی قاچاخیی ماددەی هۆشبەر دەخاتە خوارەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بە بەهای 330 ملیۆن دۆلار پێداویستیی سەربازی بە تایوان دەفرۆشێت





