
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی
ئاڤا نیوز
دوای تەواوبوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، دۆخێکی نوێی سیاسی بۆ پێکهێنانی کابینەی 10ـی حکومەتی هەرێمی کوردستان دێتە ئاراوە و ئەگەری هەیە بازنەی پێکهێنەرانی حکومەتیش فراوانتر بکرێت. پارتی دەڵێت، ملیۆن دەنگمان تێپەڕاندووە و دەتوانین هاوکێشەکان بگۆڕین، یەکێتیش ڕژدە لەسەر هاوبەشیی ڕاستەقینە.
وێنە گەورەکە: پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، پارتی و یەکێتی چەند جارێک بۆ پێکهێنانی حکومەت لەسەر ئاستی باڵا کۆبوونەوە، بەڵام نەگەیشتنە ڕێککەوتن لەکاتێکدا هەردوو حیزب پێکهێنانی حکومەت و کاراکردنەوەی پەرلەمانیان بەلاوە گرنگە.
لێدوانی فەرمی: ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاڤای ڕاگەیاند: بەر لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق، پارتی نەرمی بۆ داواکارییەکانی یەکێتی نواندووە و هۆکارەکەش بۆ پێکهێنانی حکومەت بووە لە پێناو هاووڵاتیان، بەڵام یەکێتی لە پرسەکەدا نەچووەتە پێشەوە، ئێستاش بارودۆخەکە گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە و گفتوگۆکان جیاوازتر دەبن. گوتیشی، ئەگەری هەیە بازنەی پێکهێنەرانی حکومەت فراوانتر بکرێت.
بەرپرسەکەی پارتی ڕاشیگەیاند، ئێستا پارتی ملیۆن دەنگی تێپەڕاندووە، لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەتوانێت هاوکێشەکان بگۆڕێت، بۆیە مەرج نییە لەم بارودۆخە پارتی بچێتە ژێر سەقفی داواکارییەکانی یەکێتییەوە و هەمان نەرمی بەر لە هەڵبژاردنی بۆ بنوێنێت. ئێستا ئێمە چاوەڕێی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن و کۆبوونەوەی نێوخۆی حزب دەکەین، بە دڵنیاییشەوە هەندێک گۆڕانکاری ڕوو دەدەن.
لەلایەکی دیکەوە: سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، بە ئاڤای ڕاگەیاند: تازە ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن ڕاگەیێنراون و هیچ لایەنێک زۆرینەی دەنگی ڕەهای بەدەستنەهێناوە تاوەکو بتوانێت بەتەنیا حکومەت پێکبهێنێت، جارێ زووە بۆ کۆبوونەوە، بەڵام بەدڵنیایی دەبێت دووبارە لەگەڵ پارتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دابنیشینەوە، هێشتا کاتێک دیار نەکراوە بۆ کۆبوونەوەی هەردوولا.
سەعدی پیرە گوتیشی، بۆ ئێمە کاراکردنەوەی حکومەت و پەرلەمان گرنگە، بەڵام پێش ئەوە دەبێت لامان ڕوون بێت هاوبەشی لەو حکومەتەدا چۆنە، دەبێت ئەو خاڵە یەکلا بکەینەوە. ئێمە حاکمیەتی کوردستانمان بە تاک لایەنە بۆ پارتی و بۆ هیچ حیزب و لایەنێک قبووڵ نییە حاکمییەتی هاوبەشمان قبووڵە، پێدانی چەند وەزارەتێک پێی ناوترێت شەراکەت.
ئەمەش بزانە: پێشتریش سەرۆک بارزانی، لە بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاندبوو: پارتی و یەکێتی لەسەر شێوازی حکومڕانی و دابەشکردنی پۆستەکان قسەیان کردووە، بەڵام بەداخەوە حکومەت پێکنەهات، بۆیە ئەو هەلومەرجەی بەر لە هەڵبژاردن هەیە، ڕەنگە دوای هەڵبژاردن وەک خۆی نەمێنێت و وەک خۆشی نامێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 12 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
چەند بەربەستێکی دوو گەڕەکە کوردییەکەی حەلەب لادران
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبەسرە بەهۆی چڕی تەم چەندین ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویاندا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چین دۆزینەوەی گەورەترین کانی زێڕی ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
21 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
13 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
چەند بەربەستێکی دوو گەڕەکە کوردییەکەی حەلەب لادران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چین دۆزینەوەی گەورەترین کانی زێڕی ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئوردن سێ درۆنی قاچاخیی ماددەی هۆشبەر دەخاتە خوارەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بە بەهای 330 ملیۆن دۆلار پێداویستیی سەربازی بە تایوان دەفرۆشێت






