چەند بەربەستێکی دوو گەڕەکە کوردییەکەی حەلەب لادران

شەیری بکە لە:
چەند بەربەستێکی دوو گەڕەکە کوردییەکەی حەلەب لادران

دیمەنی لابردنی بەشێک لە بەربەستەکان

ئاڤا نیوز

ئەگەرچی لەمانگی چواری ئەمساڵەوە ڕێککەوتن لەنێوان هێزی ئاسایشی ناوخۆیی کوردیی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە هەیە بۆ لابردنی هەموو بەربەستەکانی چوونە ژوورەوەی ئەم دوو گەڕەکە، بەڵام ڕێککەوتنەکە بە خاوی جێبەجێ دەکرێت و ئەمڕۆ چەند بەربەستێک لابران.

وێنە گەورەکە: لەوەتەی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە مانگی 12ـی ساڵی ڕابردووەوە لە سووریا نەماوە، ئاڵۆزی و گرژی و تەنانەت ڕووبەڕووبونەوەش لەنێوان هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی گەڕە کوردییەکانی حەلەب و هێزەکانی حکومەتی دیمەشق ڕوویداوە، قورسترین ڕووبەڕووبونەوە مانگی 9ـی ئەمساڵ بوو کە ژمارەیەک چەکداری هەردوو گەڕەکە کوردییەکەی حەلەب و ژماریەک چەکداری حکومەتی دیمەشق کوژران.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەمڕۆ هەینی بەشێکی زۆری خاڵەکانی پشکنین و بەربەستەکانی چوونە ژوورەوەی هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لابران، ئەمەش وەک بەشێک لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنەی لە ڕۆژی 1ـی نیسانی ئەمساڵ لەنێوان هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و حکومەتی سووریا واژۆ کرا.  

ڕوانگەی سووری ڕاشیگەیاندووە، جارێکی دیکە ڕۆژی 24-10-2025 بەشێک لە بەربەستەکانی چوونە ژوورەوەی ئەو دوو گەڕە کوردییە لابرابوون. بەڵام تا ئێستا بەربەستی هەردوو ڕێگای لەیرەموون و جەندول بە داخراوی ماونەتەوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: