
دیمەنی باران بارین لە هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی بڵاوی کردووەتەوە، لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، سبەی شەممە، باران دەبارێت و پێشبینی دەکرێت لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان کەمێک بەفر ببارێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: بە پێی بڵاوکراوەیەکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، سبەى شەممە، ئاسمانی هەرێمی کوردستان، بە گشتی هەور و باراناوی دەبێت، لە زۆربەی ناوچەکان باران دەبارێت، لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران و هەورەتریشقە، هەروەها پێشبینی دەکرێت لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەڕێژەیەکی کەم بەفر ببارێت.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی خێرایی با و پلەکانی گەرما هەر لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە سبەی بەم شێوەیە دەبێت:
٠ خێراىی با مامناوەند دەبێت، لەنێوان 15 بۆ 25 کیلۆمەتر، لە هەندێک کاتیش چالاک دەبێت بۆ سەرووی 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
٠ ئاراستەی با لە باشووری خۆرهەڵاتەوە دێت.
٠ پلەکانی گەرما بە نزیکی چوار تا شەش پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە ئەمڕۆ هەینی.
٠ مەوداى بینین 6 بۆ 8 کیلۆمەتر دەبێت .
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزای کەشوهەوا و پێشکەشکاری ئاڤا ڕاگەیاند: لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی باران لە دەریای سوورەوە ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و شەپۆلەکە باشووری عێراقیش دەگرێتەوە و لەوێ خۆڵبارین و باران دەبێت، لە ماوەی 15 ڕۆژی دیکە ئەگەری هەیە بەهۆی زۆری ڕێژەی باران بارین پەڵە بدات لە کۆتایی مانگیش لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئەگەری بەفربارین هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن هەنگاوەکانی یەکلاکردنەوەی کاندیدە دەرچووەکان ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
سوودانی سەردانی هەولێر دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەوانی هەولێر لە ڕۆژانی پشوو لە کارکردن ناوەستێ
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند بەربەستێکی دوو گەڕەکە کوردییەکەی حەلەب لادران
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبەسرە بەهۆی چڕی تەم چەندین ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویاندا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
23 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
13 تشرینی دووەم
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبەسرە بەهۆی چڕی تەم چەندین ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویاندا
- ژینگە
- 13 تشرینی دووەم
شەپۆلێکی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەیە
- ژینگە
- 8 تشرینی دووەم
شێخ دارا: بارانی بەخوڕ دەبارێت






