کۆمپانیاکانی چەک فێڵیان لە سوپای ئەمریکا کردووە

شەیری بکە لە:
کۆمپانیاکانی چەک فێڵیان لە سوپای ئەمریکا کردووە

دیمەنی هەلیکۆپتەرێکی ئەمریکی. وێنە؛ ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

کۆمپانیا گەورەکانی ئەمریکا فێڵیان لە سوپای وڵاتەکەیان کردووە و بە نرخی زۆر کەرەستە و کەلوپەلی سەربازییان پێ فرۆشتوون، لە کاتێکدا بژاردەی هەرزانتریشیان هەبووە.

چیرۆکی سەرەکی: ماوەیەکە چاودێران و هەندێک لە یاسادانەرانی ئەمریکا تێبینیان لەسەر ئەو ڕێککەوتننانەی حکومەتەکەیان هەیە کە لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرگری ئەنجامدراون و پارەیەکی زۆر دراوە بە کەرەستە سەربازییەکان.

لێدوانی فەرمی: دان دریسکۆڵ، سکرتێری سوپای ئەمریکا، ڕایگەیاند، ئەو کۆمپانیایانەی لە بواری بەرگریدا حکومەتی ئەمریکا گرێبەستی لەگەڵ کردوون، فێڵیان لە خەڵکی ئەمریکا و پێنتاگۆن و سوپاش کردووە، بەڵام ئێستا پڕۆسەکە گۆڕاوە و چیتر ڕێگەنادرێت کۆمپانیاکان فێڵ لە سوپای ئەمریکا بکەن.

زانیاریی زیاتر: کۆمپانیا گەورەکان هەموو جۆرە سیستەمێک بۆ سوپای ئەمریکا دابین دەکەن لەوانە، فڕۆکەی جەنگی F-35، سیستمی بەرگری، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش.

ئەمەش بزانە:  هەفتەی ڕابردوو، ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، سوپای ئەمریکا ئامانجیەتی لە دوو بۆ سێ ساڵی داهاتوودا لانیکەم یەک ملیۆن درۆن بکڕێت و لەبری کۆمپانیا گەورەکان، دەیەوێت لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە کار بکات کە درۆنی وا بەرهەم دەهێنن کە دەکرێت لە بواری بازرگانیشدا بەکاربهێنرێن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ