
دیمەنی دەنگدانی سوودانی. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
سەرکردەکانی هاوپەیمانی "چوارچێوەی هەماهەنگی" شیعەکان لە عێراق دەستیان بە ڕاوێژکاری خێرا کردووە بۆ پێکهێنانی "گەورەترین فراکسیۆن" و سەندنەوەی پۆستی سەرۆکوەزیران لە محەممەد شیاع سوودانی کە ژمارەیەکی بەرچاو کورسی لە هەڵبژاردنەکاندا بەدەستهێناوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشەممە دەنگدانی گشتی بۆ پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، لە هەڵبژاردنەکە، لیستی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان بە سەرۆکایەتی سوودانی، 46 کورسی مسۆگەر کرد.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژی پێنجشەممە، نەیارانی سوودانی دەستیان بە کۆبوونەوەی ڕاوێژکاریی دوولایەنە کرد بۆ تاوتوێکردنی "پێکهێنانی حکومەتی نوێ"، دوای بانگەوازی ئەنجوومەنی دادوەری بۆ ئەوەی لایەنەکان بە خێرایی گفتوگۆ ئەنجام بدەن بۆ پێکهێنانی پەرلەمان و حکومەت لە ماوەی دیاریکراوی دەستووریدا.
موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەساس کە هەشت کورسیی مسۆگەر کردووە لەگەڵ قەیس خەزعەلی کە 27 کورسیی بردووەتەوە کۆبوونەوە و داوایان کرد چەند زووە حکومەت پێکبهێنرێت.
لەلایەکی دیکەوە: هاوپەیمانیەتییەکەی سوودانی زانیارییەکانی پشت ئەم جموجۆڵانەی چوارچێوەی هەمانگی پشتڕاست دەکاتەوە و بەرپرسێکی هاوپەیمانیەتییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، هەندێک لایەنی چوارچێوەی هەماهەنگی دژایەتیی وەرگرتنی خوولی دووەمی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران لەلایەن سوودانییەوە دەکەن.
لێدوانی فەرمی: خالید وەلید، ئەندامی هاوپەیمانییەتییەکەی سوودانی ڕایگەیاندووە، هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لەوانەیە بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕوو بکاتە زۆرینەی پەرلەمانی، بەو پێیەی کە باشترین بژاردەیە بۆ دڵنیابوون لە هاوسەنگیی سیاسی و چاودێریی نێو پەرلەمانی داهاتوو. لە دوایین کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی سوودانی بەشداریی نەکردووە.
زانیاریی زیاتر: قسە و باسی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق لە کاتێکدایە، مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە عێراق، ستایشی "سەرکەوتنی" هەڵبژاردنەکانی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی "بە تووندی پابەندە بە سنووردارکردنی گرووپە چەکدارەکان"، ئەمەش ئاماژەی بۆ ئەوەی پێشتر ئەمریکا جەختی لەسەر کردووە کە نابێت گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران بەشداریی حکومەتی داهاتووی عێراق بکەن.
باکگراوند: سوودانی لە هەڵبژاردنی ئەم دواییەی پەرلەمانی عێراق 46 کورسی بەدەستهێنا، بەڵام ڕکابەرەکانی لە هاوپەیمانی "دەوڵەتی یاسا" بە سەرۆکایەتی نووری مالیکی، "عەسائیبی ئەهلی حەق" بە سەرۆکایەتی قەیس خەزعەلی، "ڕێکخراوی بەدر" بە سەرۆکایەتی هادی عامری و بزووتنەوەی "هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی" بە سەرۆکایەتی عەمار ئەلحەکیم، بە کۆی گشتی زیاتر لە 90 کورسییان بەدەستهێناوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسێک لە سوید ژمارەیەک کەس دەکوژێت
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چالاکییەکانی ئەمساڵی بونیادنانی سلێمانی جیاواز بوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
13 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
13 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسێک لە سوید ژمارەیەک کەس دەکوژێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیاکانی چەک فێڵیان لە سوپای ئەمریکا کردووە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن هەنگاوەکانی یەکلاکردنەوەی کاندیدە دەرچووەکان ئاشکرا دەکات






