ئەمریکا و کۆریای باشوور وردەکارییەکانی ڕێککەوتنی بازرگانی و ئەمنی نێوانیان ئاشکرا دەکەن

شەیری بکە لە:
ئەمریکا و کۆریای باشوور وردەکارییەکانی ڕێککەوتنی بازرگانی و ئەمنی نێوانیان ئاشکرا دەکەن

لی جای میونگ، سەرۆکی کۆریای باشوور و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

دوای چەند مانگێک لە گفتوگۆی چڕ لەنێوان هەردوو هاوپەیمانەکە، ئەمریکا و کۆریای باشوور وردەکارییەکانی ڕێککەوتننامەی بازرگانی و ئەمنیی نێوانیان ئاشکرا کرد کە لە کۆتایی مانگی 10ـدا واژۆ کرا.

چیرۆکی سەرەکی: لە دوای کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، و لی جای میونگ، سەرۆکی کۆریای باشوور، ڕێککەوتنی نێوان ئەو دوو وڵاتە واژۆ کرا و تێیدا باس لەوە کرا سیئۆل وەبەرهێنان لە ئەمریکا دەکات و لەبەرامبەریشدا ئەمریکا باجەکانی سەر ئەو وڵاتە کەمدەکاتەوە.

زانیاریی زیاتر: ئەمریکا باجەکانی تا 15% لەسەر بەرهەمە هاوردەکراوەکانی کۆریای باشوور کەمدەکاتەوە، لەوانە ئۆتۆمبێل و پارچەکانی و دەرمان. کە ڕێژەی باجی ئێستای ئەمریکا لەسەر ئۆتۆمبێلە کۆرییەکان 25%، لەکاتێکدا پیشەسازی ئۆتۆمبێل 27%ـی بەرهەمی هەناردەکراوی کۆریای باشوور بۆ ئەمریکا پێکدەهێنێت، هاوکات ئەمریکا باجەکانی لەسەر هەندێک بەرهەم، لەوانە دەرمان، فڕۆکە و پارچەکانی، هەڵدەگرێت.

لەلایەکی دیکەوە: کۆریای باشوور ڕازی بووە بە بەهای 150 ملیار دۆلار لە کەرتی کەشتی سازی و 200 ملیار دۆلار لە کەرتە ستراتیژییەکانی وەک نیمچە گەیەنەرەکان، بایۆتەکنەلۆژیا و وزە تا مانگی یەکی 2029 لە ئەمریکا وەبەرهێنان بکات.

ئەمەش بزانە: لە بواری بەرگریدا سیئۆل زۆر پشت بە پشتیوانی واشنتن دەبەستێت ئەمەش بۆ دوورخستنەوەی هەڕەشە بەردەوامەکانی چین و بڕیارە تا ساڵی 2030 بە بەهای 25 ملیار دۆلار کەرەستەی سەربازی لە ئەمریکا بکڕێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ