کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە دەستی بەسەردا گیرا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
ئێران دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگر گرتووە و گواستوویەتییەوە بۆ ئاوە هەرێمییەکانی وڵاتەکەی، ئەوەش لە کاتێکدایە کە گرژییەکان لە ناوچەکەدا لە زیادبووندان.
وێنە گەورەکە: گەرووی هورمز یەکێکە لە گەرووە دەریاییە ستراتیژییە گرنگەکانی جیهان و نزیکەی 20%ـی نەوتی جیهان بەو گەرووە تێپەڕدەبێت.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی ئەمریکی کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرابکرێت ڕایگەیاندووە، کەشتییەکە ناوی تالارا بووە و لە وڵاتی ئیماراتەوە نەوتی بۆ وڵاتی سەنگافوورە گواستووەتەوە، بەڵام لە گەرووی هورمز لەلایەن هێزی دەریای ئێران ڕێگری لێکراوە و دەستی بەسەردا گیراوە.
لەلایەکی دیکەوە: فەرماندەی ناوەندی هێزی دەریایی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئاگاداری ڕووداوەکەین و چاودێری دۆخەکە دەکەین. کەشتییە بازرگانییەکان مافی ئەوەیان هەیە بە بێ بەربەست لە دەریادا هاتووچۆ و بازرگانی بکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکان، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی جۆری MQ-4C Triton ـی هێزی دەریایی ئەمریکا بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بەسەر ئەو ناوچەیەدا سووڕاوەتەوە و چاودێری ڕووداوەکەی کردووە.
ئەمەش بزانە: ئێران پێشتر چەند جارێک هەڕەشەی داخستنی گەرووی هورمزی کردووە و هێزی دەریایی ئەمریکاش لە کەنداو بە وردی چاودێری گەرووەکە دەکەن بۆ ئەوەی دڵنیاببنەوە لەوەی لەلایەن ئێرانەوە داناخرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری پارێزگای دهۆک خێراتر دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسێک لە سوید ژمارەیەک کەس دەکوژێت
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چالاکییەکانی ئەمساڵی بونیادنانی سلێمانی جیاواز بوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
13 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
13 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری پارێزگای دهۆک خێراتر دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسێک لە سوید ژمارەیەک کەس دەکوژێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی کار بۆ شوێنگرەوەی پۆستەکەی سوودانی دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیاکانی چەک فێڵیان لە سوپای ئەمریکا کردووە






