
محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدوم و ئەحمەد جبووری، ئەمینداری گشتیی حیزبی جەماوەری نیشتمانی
ئاڤا نیوز
محەممەد حەلبووسی کە سەرۆکایەتی لیستی تەقەدومی دەکرد لەناو لایەنە سوونییەکان زۆرترین کورسیی بەدەستهێناوە، ئەمڕۆ لەگەڵ ئەحمەد جبووری کە سەرکردەیەکی سوننەکانە و چەند کورسییەکەی بردووەتەوە کۆبووەوە و پێشبینی دەکرێت هەردوولا لەگەڵ چەند لایەنێکی دیکەی سوننە هاوپەیمانیەتییەک پێکبێنن.
وێنە گەورەکە: لە هەفتەی ڕابردوو، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو و دوای ئەوە بە 24 کاتژمێر، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئەنجامی بەرایی بڵاوکردەوە. بەگوێرەی ئەو ئەنجامە بێت بڵاوکراوەتەوە، تا ئێستا لایەنە سووننەکان زیاتر لە 70 کورسییان مسۆگەر کردووە.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئەحمەد جبووری، ئەمینداری گشتیی حیزبی جەماوەری نیشتمانی، وێنەیەکی خۆی لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدوم بڵاوکردووەتەوە نووسیویەتی، "پشتمان بە خوا بەست" ئەمەش بە ئاماژەیەکی سیاسی سەرەتایی دادەنرێت بۆ یەگرتنی هەردوولا.
زانیاریی زیاتر: هاوپەیمانیی تەقەدوم لەم هەڵبژاردنە توانی 36 کورسیی بەدەستبهێنێت، ئەحمەد جبووریش سێ کورسیی لە پەرلەمان هەیە. حەلبووسی، بە جیاوازییەکی زۆر لە نزیکترین ڕکابەرەکانی پێشەنگی لایەنە سووننەکانی گرتووە، ئەمەش کاریگەری و هێزی بەرچاوی دەبێت لە دانوستاندنی پێکهێنانی هاوپەیمانیەتییەکان و حکومەت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دیاترین لایەنەکانی دیکە سووننە کە ماوەی ڕابردوو و بە تایبەتی لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە ڕکابەرییەکی تووندا بوون، ئەمانەن؛ هاوپەیمانیی عەزم بە سەرۆکایەتیی موسەننا سامەڕایی 16 کورسیی بەدەستهێناوە، هاوپەیمانیی سیادە، خەمیس خەنجەر سەرۆکایەتیی دەکات و نۆ کورسیی بردووەتەوە و هاوپەیمانی حەسمی نیشتمانی بە سەرۆکایەتیی سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی شەش کورسیی لە پەرلەمان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی ئەمریکا و حەماس کۆدەبنەوە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری دەدرێت؛ لە چەند گەڕەکێکی کەرکووک مەترسی دروستبوونی لافاو هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری پارێزگای دهۆک خێراتر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
13 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
13 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی ئەمریکا و حەماس کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری پارێزگای دهۆک خێراتر دەکرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسێک لە سوید ژمارەیەک کەس دەکوژێت






