هۆشداری دەدرێت؛ لە چەند گەڕەکێکی کەرکووک مەترسی دروستبوونی لافاو هەیە

شەیری بکە لە:
هۆشداری دەدرێت؛ لە چەند گەڕەکێکی کەرکووک مەترسی دروستبوونی لافاو هەیە

پاککردنەوەی ڕێڕەوەکانی ئاو لە کەرکووک. وێنە؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی کەرکووک ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی لە چەند ناوچەیەکی کەرکووک بەشێوەیەکی هەڕەمەکی خانوو دروستکراون و ڕێڕەوەکانی ئاو پڕکراونەتەوە، لە ئەگەری باران بارین مەترسی دروستبوونی لافاو لە چەند شوێنێک دەکرێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی کەرکووک ڕایگەیاند، لە هەندێك ناوچە کە پێشتر ڕێڕەوی باراناو بووە و بەشێوەیەکی هەڕەمەکی پڕ کراونەتەوە و بینا و خانووی نیشتەجێبوونی لەسەر دروستکراوە، ئێستا مەترسی هەیە لە ئەگەری باران بارین، لافاو لەو شوێنانە دروستبێت و مەترسی لەسەر ژیانی هاونیشتمانییان هەبێت.

زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی کەرکووک داوا لە هاونیشتمانییان دەکات لەو شوێنانە دووربکەونەوە کە مەترسی دروستبوونی لافاوی هەیە و پابەندبن بەپاكڕاگرتنی دەرچەی ئاوەڕۆ و فڕێنەدانی پاشماوە بۆ ناو ئاوەڕۆکان.

مەترسییە زانراوەکان: بەپێی بڵاوکراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی کەرکووک، ئەم گەڕەک و شوێنانە مەترسی دروستبوونی لافاویان لێدەکرێت:

٠ ناوچەكانی شۆراو
٠ گەڕەکی پەنجا عەلی
٠ گەڕەکی سەیادە
٠ ناوچەکانی دەوروبەری ناوەندی شار

زانیاریی پەیامنێر: بەپێی زانییارییەکانی ئارام جەمال، پەیامنێری ئاڤا لە کەرکووک، بۆ کەمکردنەوەی مەترسی لافاو لەو شوێنانە تیمەکانی شارەوانی و ئاوەڕۆی کەرکووک بەم شەوە دەستییان کردووە بە ئامادەکارییەکان و پاککردنەوەی ڕێڕەوەکانی ئاو، ئاوەڕۆ سندووقییەکان و شەقامەکان لە پاشماوەکان.

ئەمەش بزانە: بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاندووە، سبەى شەممە، ئاسمانی هەرێمی کوردستان، بە گشتی هەور و باراناوی دەبێت، لە زۆربەی ناوچەکان باران دەبارێت، لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران و هەورە تریشقە هەروەها پێشبینی دەکرێت لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەڕێژەیەکی کەم بەفر ببارێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ